Accessibility links

شه‌ماڵ به‌شیری: پشتگیری کردن له‌ تورکیه‌ واته‌ کشانه‌وه‌ له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ کورد له‌ سوریادا به‌رێوه‌ ده‌چێت

  • Jani Diylan

Shamal Bashiri

Shamal Bashiri

ئه‌م باره‌ی له‌ ناوچه‌که‌دا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، مه‌به‌ست گرژی که‌وتنه‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان کورد و حکومه‌تی تورکیا، هێڕشه‌کانی له‌شکه‌ری تورکیا بۆ سه‌ر گه‌ریلاکانی پارت کرێکارانی کوردستان،گوایه‌ و وه‌کو گومان هه‌یه‌ هێڕشه‌کانیان بۆ سه‌ر داعش، ئایا ئه‌مه‌ پلانێکی دارێژراوو بوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ردوگان، ئاکه‌په‌ و ده‌وڵه‌تی تورکیا وه‌ یاخود هۆکارانێک هه‌بوونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تورکیا بریارێکی له‌و جۆره‌ وه‌ربگرێت؟

شه‌ماڵ به‌شیری چاودێری کاره‌باری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"من له‌و بروایه‌دام لێره‌دا دوو کێشه‌ی جددی هه‌یه‌ له‌ سیاسه‌تی تورکیادا، کێشه‌ی یه‌کم ئه‌وه‌یه‌ که‌ گرێدراوی ئه‌م مژاره‌ ناوخۆیانه‌یه‌، قوناغی دووای هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌ له‌ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌مه‌دا پارتی ده‌سه‌ڵاتدار زۆرینه‌ی له‌ په‌رله‌مان له‌ ده‌ست داوه‌ و ئێستاکه‌ له‌ قوناغی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی هاوپه‌یمانیدا له‌ زه‌حمه‌تیدایه‌ و هێشتاش خه‌و به‌وه‌ ده‌بینی که‌ بتوانێ به‌ شێوازێک له‌ شێوازه‌کان بتوانێ هه‌ڵبژاردنکێ تر ساز بکاته‌وه‌ و له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ نوێه‌دا بتوانێت بگاته‌وه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌ی خۆێ، ئه‌ویش دامه‌زراندنی حکومه‌تێک به‌ ته‌نهایی له‌ لایه‌ن پارتی داد و گه‌شه‌پێدان. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تورکیا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆێ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له‌سه‌ر بنه‌ما داهاتوویه‌کی نوێ له‌ سوریادا دا ده‌ڕشته‌وه‌، ئه‌وه‌ بوو حکومه‌تی ئه‌سه‌د لاده‌چێت و ده‌وڵه‌تی تورکیا ده‌ورێکی باڵای هه‌بێت هه‌م له‌ لابردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د وه‌ هه‌م له‌ داڕشتنه‌وه‌ی حکومه‌تی داهاتووی سوریا، ئه‌مه‌ وای ده‌کرد که‌ بتوانرێت هاوسه‌نگیه‌کی هێز، هاوسه‌نگیه‌کی ده‌سه‌ڵات له‌ نێوان ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئێراندا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بێته‌ ئاراوه‌. کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت من له‌و بروایه‌دا نییم که‌ ناتو هه‌نۆکه‌ پشتگیری له‌ تورکیا ده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتۆ و هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی شه‌ر له‌ دژی داعش گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و باوه‌ره‌ ئیتر هیچ ئه‌ڵترناتیڤێکی تر به‌ دی نه‌کراوه‌ و ناچار بوونه‌ که‌ دان به‌ راستیه‌تی و بوونی کورد و هێزی کورد له‌ باکوری سوریا و له‌ رۆژئاوای کوردستان دابنێنن، هه‌ر بۆیه‌ پشتگیری کردن له‌ تورکیه‌ واته‌ کشانه‌وه‌ له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌ی له‌گه‌ڵ کورد له‌ ئه‌رزی واقعدا له‌ بواری له‌شکه‌ری، ئه‌مرو له‌ سوریا به‌رێوه‌ ده‌چێت".

XS
SM
MD
LG