Accessibility links

کۆریای باکور حه‌زی له‌ هیچ جۆره‌ سه‌ودایه‌کی ناوکی دا نییه‌


N.Korea

N.Korea

دیپلۆماتێکی باڵای کۆریای باکور ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ناوکی وڵاته‌که‌ی‌ بۆ دانوستاندن نییه‌ و سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باری پیۆنگ یانگ به‌ گشتی له‌گه‌ڵ ئه‌‌وه‌ی ئێران دا جیاوازه‌.

باڵێۆزی کۆریای باکور له‌ چین ژی جای ریۆنگ له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ووتی کۆریای باکور حه‌زی له‌ هیچ جۆره‌ دیالۆگێک نییه‌ بۆ سڕکردن وه‌ یاخود ده‌ست هه‌ڵگرتن له‌ به‌رنامه‌ی ناوکی.

قسه‌کانی له‌ کاتێکدا دێت نێردراوی باڵای وڵاته‌ یه‌کگرتوه‌کان سیدنی سییلیر ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ سه‌ردانی بێژینگ ده‌کات بۆ وتو وێژ کردن له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی زیندوو کردنه‌وه‌ی وتو وێژه‌کانی شه‌ش لایه‌نه‌ی گیرخواردوو له‌گه‌ڵ کۆریای باکوردا.

سییلیر پاش کۆبۆنه‌وه‌ی له‌ رۆژی دووشه‌ممه له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستاندا له‌ سیۆل ووتی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان ئاماده‌یه‌ بۆ دانوستاندن له‌گه‌ڵ پیۆنگ یانگ به‌ هه‌مان شێوه‌ که‌ یارمه‌تی دا له‌ گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتنێک دا له‌گه‌ڵ ئێران.

XS
SM
MD
LG