سه‌رۆک وه‌زیری مالیزی نه‌جیب ره‌زاق که له ژێر فیشارێکی زۆرتر دایه به هۆێ گوایه زنجیره‌یه‌ک له تاوانه‌کانی گه‌نده‌ڵی، جێگره‌که‌ی و دادوره‌ی گشتی له‌سه‌ر کار لادا.
نه‌جیب له ووتایكی ته‌لفزیۆنیدا له رۆژی سێشه‌ممه لادانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیر موحیدین یاسین، که یه‌کێک له هه‌ره ره‌خنه گرانی توندیه‌تی راگه‌یاند.
نه‌جیب ووتی بریاری لادانی موحیدین کارێکی زۆر سه‌خت بوو، به‌ڵام ده‌بوو ئه‌و کاره‌م بکردبا بۆ ئه‌وه‌ی تیمێکی به‌هێز بتوانی به‌ره‌و پێش بچێت. ئه‌و له جیاتی موحیدین، وه‌زیری ناوخۆ زاهید حه‌میدی دانا.
له پێشدا به‌یاننامه‌یه‌کی حکومه‌ت ووتی دادوه‌ری گشتی عه‌بدولغه‌نی په‌تاێل به هۆێ باری ته‌ندرووستی له‌سه‌ر کار لادرابوو، په‌تاێل یارمه‌تی دا له سه‌رکێشی کردنی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا له‌وه‌ی ئاخۆ سه‌رۆک وه‌زیر 700 میلیۆن دوڵاری وه‌رگرتبوو له بنکه‌ی سه‌رمایه‌گوزاری ده‌وڵه‌تی مالیزیا.