Accessibility links

ئۆباما به‌ ووتارێک له‌ یه‌کێتی ئه‌فریکادا کۆتایی به‌ سه‌ردانه‌که‌ی دێنی


US President Barack Obama delivers a speech at the African Union Headquarters in Addis Ababa on July 28, 2015.

US President Barack Obama delivers a speech at the African Union Headquarters in Addis Ababa on July 28, 2015.

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان به‌راک ئۆباما ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ کۆتایی به‌ سه‌ردانه‌که‌ی دێنی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریکا و ده‌بێته‌ یه‌کمین رێبه‌ری ئه‌مه‌ریکایی له‌ باره‌گای یه‌کێتی ئه‌فریکادا له‌ پایته‌ختی ئیثیۆپیا ووتارێک پێشکه‌ش بکات.

قسه‌کانی له‌ باره‌گای یه‌کێتی ئه‌فریکادا له‌ ئه‌دیس ئه‌بابا پاش کۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ کمسیۆنه‌ری یه‌کێتی ئه‌فریکا نتکوسازانا زوما هات و گه‌شتێک به‌ کارخانه‌یه‌کی خواردن درووست کردندا.

ئوباما له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆک وه‌زیری ئیثیۆپیا هێلای مریام دیسالیجن کۆبوه‌وه‌ وه‌کو ئه‌و ناوی ده‌بات دانوستاندنێکی "رک و راستانه‌" بوو، له‌ نێوانیان که‌ له‌ حکومه‌ت داوای کرد به‌ رۆژنامه‌ نووسان و پارته‌کان رێگا بده‌ن ئازادانه‌ تر کار بکه‌ن. ئه‌و ووتی رێگادان به‌و ده‌نگانه کارنامه‌ی پارتی فه‌رمانره‌وا به‌ هێزتر ده‌کاته‌وه‌ تاکو رێگای لێبگرێت.

هیلای مریام ووتی ئیثیۆپیا پابه‌نده‌ له‌ باشترکردنی مافه‌کانی مرۆڤی و به‌رێوه‌بردن و فه‌رمانره‌وایی کردن.

سه‌رۆک ئۆباما هه‌ر وه‌ها له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ تێشکی خسته‌ سه‌ر شه‌ری ناوخۆ له‌ باشوری سودان و ده‌ڵێت به‌ره‌و به‌ددتر ده‌روات و سه‌رۆک کۆماری باشوری سودان و رێبه‌رانی ئوپۆزسیون سه‌ر هیشکن(که‌لله‌ ره‌ق) و به‌ دووای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندان تاکو به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌.‌

XS
SM
MD
LG