Accessibility links

زاگرۆس هیوا: شەری دژ بە داعش تەنها بەهانەیەکە بۆ تورکیا و لە بناغەدا نیەتی شەری کوردە


Zagros Hiwa

Zagros Hiwa

تورکیا پاش ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له‌ پێیداگری بۆ به‌شداری نه‌کردن له‌ شه‌ری دژ به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ئێستاکه‌ گوایه‌ کاریگه‌رانه‌ له‌و شه‌ره‌دا به‌شداری ده‌کات، به‌شداری کر‌دنی تورکیا چ گۆڕانێک شیانی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵدا بهێنێت به‌ تاێبه‌تی له‌ هاوسه‌نگیه‌کاندا.

پارتی کرێکارانی کوردستان

پارتی کرێکارانی کوردستان

زاگرۆس هیوا یه‌کێک له‌ ئه‌ندامانی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆما جڤاکن کوردستان(KCK) له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" تورکیا ئێستاکه‌ داعش به‌ کار ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ دژی گه‌لی کورد شه‌ر بکات، چ له‌ باشوری کوردستان و چ له‌ رۆژئاوای کوردستاندا به‌ڵام سه‌ر نه‌که‌وت، به‌ تاێبه‌تی پاش به‌رخۆدانی کۆبانی، به‌رخۆدانی رۆژئاوا، به‌رخۆدانی شه‌نگاڵ، به‌رخۆدانی که‌رکوک، ئه‌مجاره‌ تورکیا ده‌یه‌وێ راسته‌وخۆ دژی کورد شه‌ر بکات. کاک زاگرۆس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت به‌شداریکردنی گوایه‌ تورکیا له‌ شه‌ری دژ به‌ داعش ته‌نها به‌هانه‌یه‌که‌، رووکارێکه‌ که‌ له‌ ژێر ئه‌و ناوه‌دا‌ له‌ بناغه‌دا نیه‌تی تورکیا ئه‌وه‌یه‌ له‌ دژی گه‌لی کورد شه‌ر بکات، له‌ دژی په‌که‌که‌. کاک زاگرۆس ده‌شڵێت گوایه‌ به‌ ناو به‌شداریکردنی تورکیا له‌ هاوپه‌یمانیه‌تی دژ به‌ داعش له‌ بناغه‌دا بۆ که‌م کردنی رۆڵی کورده‌ له‌ سوریا و وه‌ به‌ گشتی له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی سوریادا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردی سوریا فاکته‌رێکی ئه‌ساسین له‌ شه‌ری دژی تیرۆردا وه‌ له‌ ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به‌ ووشیاریه‌وه‌ له‌به‌ر چاو ده‌گیردرێت که‌ وا بۆ تورکیا ئاسان نه‌بوو په‌سه‌ندی بکات".

XS
SM
MD
LG