Accessibility links

مێزگرد: شه‌ڕ و مه‌ترسیه‌کان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیا

  • Balen Salih

زۆرێک له‌ شیکه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ ناجێگیری ده‌که‌ن له‌ ئێستای پرۆسه‌ی ئاشتی تورکیادا به‌ هۆی ده‌ستپێکردنی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر بنکه‌کانی پارتی کرێکارانی کوردستان له‌ ناو هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

هه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ش وه‌هایان کردووه‌ به‌ گومانه‌وه‌ له‌ ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ بڕوانرێت و هه‌روه‌هاش ئه‌و خواستانه‌ی ده‌رده‌بڕدرێن بۆ ئاشتی له‌ تورکیادا.

هاوکات له‌ دو په‌یامی جیاوازدا سه‌رۆکی عێراق و هه‌روه‌هاش سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق داوای چاره‌سه‌رکردنێکی ئاشتیانه‌ ده‌که‌ن بۆ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌ی ئه‌م دواییه.

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب

یه‌کێک له‌ پرسیاره‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئایا ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ ده‌رفه‌تێکی بۆ ئاشتی هێشتۆته‌وه‌؟

میوانه‌کانی مێزگرد:
دکتۆر که‌نعان حه‌مه‌ غه‌ریب،پسپۆڕی زانسته‌ سیاسیه‌کان له‌ زانکۆی سلێمانی.

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ ته‌واوی لایه‌نه‌کان له‌م قه‌یرانه‌دا داوای چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک چاودێر ده‌ڵێن ڕه‌وشه‌که‌ هێنده‌ هه‌ستیاره‌ که‌ پێویستی به‌ سه‌روسه‌ودایه‌کی هه‌ستیارانه‌تر هه‌یه‌ تا کار له‌ کار نه‌ترازێت و ئاڵۆزیه‌کی قورس تر له‌ ناوچه‌که‌دا نه‌یه‌ته‌ ئاراوه‌.

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

به‌هرۆز جه‌عفه‌ر

پارتی کرێکارانی کوردستان پێشتر ئاگربه‌ستی تاک لایه‌نه‌ی ڕاگه‌یاند و وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌میش به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌و چاره‌سه‌ریه‌دا به‌شێک له‌ هێزه‌کانی خۆی له‌ ناو تورکیادا کشانه‌وه‌.

ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت تورکیا، په‌که‌که‌ به‌ هێزێکی تێرۆریستی ناودێر ده‌کات و وه‌ک چاودێر ده‌ڵێن به‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌تریش دایده‌نێت بۆ ئاینده‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی تورکیا.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG