Accessibility links

مێزگرد: په‌یامی تورکیا له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌کانیدا

  • Balen Salih

تورکیا له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کانی بۆ سنوردارکردنی جموجۆڵه‌کانی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ، که‌وتۆته‌ بۆردومان کردنی بنکه‌کانی هێزه‌کانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه‌) له‌ناو قوڵایی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا.

ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی تورکیا هاوکاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌ی ئاشتییه‌ی له‌ وڵاته‌که‌دا به‌ڕێوه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له‌ تورکیادا و پاش ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌که‌ی تورکیاشه‌ که‌ پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا پاشه‌کشه‌یه‌کی به‌رچاوی تیادا کرد.

ئاشتی عه‌بدوڵا

ئاشتی عه‌بدوڵا

به‌لای زۆرێک له‌ چاودێره‌وه‌ ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌های کردووه‌ ڕێبه‌رانی ئاکه‌په‌ به‌ سیاسه‌ته‌کانی خۆیاندا بچنه‌وه‌ له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ییش.

میوانه‌کانی مێزگرد:

ئاشتی عه‌بدوڵا، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

شوان حه‌مه‌، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

پێشتر ئانکه‌ره‌ قایل نه‌ده‌بوو به‌وه‌ی ببێته‌ به‌شێک له‌ هاوپه‌یمانێتی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام ئێستاش که‌ ده‌یه‌وێت ببێته‌ به‌شێک له‌و هاوپه‌یمانێتیه‌ ، له‌گه‌ڵ هێرشه‌ ئاسمانیه‌کانیدا بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێرشیش ده‌کاته‌ سه‌ر بنکه‌کانی هه‌په‌گه‌ له‌ قه‌ندیل و له‌ ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ریشیدا.

شوان حه‌مه‌

شوان حه‌مه‌

یه‌کێک له‌ پرسه‌ سه‌ره‌کییه‌کان له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی تورکیادا ئه‌وه‌یه‌، له‌ کاتێکدا هه‌په‌گه‌ یانیش په‌که‌که‌ له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش به‌ هێزێکی سه‌ره‌کی داده‌نرێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا، به‌ڵام تورکیا هێرش ده‌کاته‌ سه‌ر بنکه‌کانیان، هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ وه‌های کردووه‌ شیکه‌ره‌وه‌ باس له‌ لێدانی زه‌نگێکی مه‌ترسیدار بکه‌ن بۆ ئێستا و بۆ ئاینده‌ش.

په‌یامی تورکیا چییه‌ له‌م ئۆپه‌راسیۆنانه‌یدا؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه:

XS
SM
MD
LG