Accessibility links

دکتۆر رێبوار فه‌تاح: تورکیا بۆ پاساوی په‌لاماره‌که‌ی قه‌ندیل بهێنێته‌وه‌ چه‌ند شوێنیکیش له‌ سوریا بوردومان کردووه‌

  • Jani Diylan

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

Dr.Rebwar Fatah دکتۆر رێبوار فه‌تاح

ماوه‌یه‌که‌ باره‌که‌ له‌ تورکیا به‌ گشتی و له‌ باکوری کوردستان به‌ تاێبه‌ت زۆر گرژه‌ و له‌ دوو رۆژی رابوردوودا به‌ هێڕشه‌ ئاسمانیه‌کانی تورکیا ته‌قیه‌وه‌. ئاخۆ دیسان شه‌رێکی نه‌خوازراوو له‌ باکوری کوردستاندا به‌سه‌ر کورد سه‌پێندرا؟

PKK flag

PKK flag

​دکتۆر رێبوار فه‌تاح شاره‌زای کاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ده‌توانی بڵێت تازه‌ شه‌ره‌که‌ سه‌پێندراوه‌ له‌وه‌ی که‌ بێ ئه‌وه‌ی گه‌ریلاکان هیچ کارێکیان کردبێت، ئه‌وه‌ته‌ بۆردومان ده‌کرێن، ئه‌مه‌ ده‌کرێ لێکدانه‌وه‌ی زۆری بۆ بکه‌ین، یه‌کێک له‌وانه‌ سه‌رکه‌وتنی هێزی کوردستانی بوو له‌ باکوردا که‌ پاڵی ناوه‌ به‌ حکومه‌تی ئاکه‌په‌وه‌ و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتنیان به‌ ده‌ست هێناوه‌، که‌ ته‌نها شتێکه‌ که‌ بێکه‌ن و کورد بخه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئه‌وه‌یه‌ قه‌ندیل بوردومان بکه‌ن. سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندیه‌که‌ی داوود ئۆغلوو له‌گه‌ڵ بارزانی ده‌ڵێت تورکیا پرس به‌ کورد وه‌ یاخود مه‌سعود بارزانی ناکات ته‌نها ویستوه‌ پێ رابگه‌ینێت که‌ ئه‌و ناوه‌ بوردومان ده‌که‌ن، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکیا بڵی سنوری عێراقی نه‌به‌زاندووه‌ به‌لکو لایه‌نی عێێراقیش که‌ مه‌سعود بارزانیه‌ ئاگادار بوه‌. دکتۆر رێبوار هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تورکیا بۆ ئه‌وه‌ی پاساو بۆ ئه‌و په‌لاماره‌ی قه‌ندیل بهێنێته‌وه، یه‌ک دوو شوێنیشی لای سوریا بوردومان کردووه‌، به‌ڵام ئه‌و بوردومانه‌ هێچ شتێک نییه، چونکه‌ ئه‌زانین تورکیا هه‌ر هیچ نه‌کات هه‌موو ئاسانکاریه‌ک بۆ چه‌کداره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌کات. دکتۆر رێبوار ده‌شڵێت هه‌ڵویستی ئه‌مه‌ریکا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست زۆر لاوازه‌ و له‌ راستیدا نازانی له‌ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا چی بکات"‌‌

XS
SM
MD
LG