Accessibility links

به‌شار ئه‌سه‌د: له‌شکری سوریا شکست ناهێنێت


له‌ وتارێکدا که‌ له‌ ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌ت په‌خش کرا، سه‌رۆکی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د دانی به‌وه‌دا نا که‌ هێزه‌کانی هه‌نێک شوێنیان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات له‌ ده‌ست داوه و ئۆپۆزسیۆن ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتووه‌.

له‌ درێژه‌ی وتاره‌که‌ی دا ئه‌سه‌د گوتیشی ده‌بێت ئێمه‌ گرنگی به‌و هه‌رێمانه‌ بده‌ین که‌ هێشتا له‌ ده‌ستی له‌شکردایه‌. ئه‌م هه‌رێمانه‌ ڕێگا نه‌ده‌ن که‌ شوێنی تر بچێته‌ ژێر ده‌ستی ئه‌وان. ئه‌سه‌د هه‌روه‌ها گوتیشی ناڕوخێین، تێکشکان له‌ فه‌رهه‌نگی له‌شکری سوریادا نییه‌.

به‌ڵام ئه‌سه‌د دانی به‌وه‌شدانا که‌ ژماره‌ی کوژراوه‌کانی ناو له‌شکره‌که‌ی زیادی کردووه‌. له‌ وتاره‌که‌ی ڕۆژی یه‌کشممه‌یدا که‌ له‌ شامی پایته‌ختی سوریاوه‌ پێشکه‌شی کرد به‌شار ئه‌سه‌د گوتیشی ژماره‌ی که‌م بوونه‌وه‌ی سه‌ربازه‌کان له‌ ناو له‌شکردا هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG