Accessibility links

هێمن سه‌یدی: تورکیا ناتوانی ئیدعای شه‌ر له‌گه‌ڵ داعش بکا‌ ‌و هێڕش بکاته‌ سه‌ر به‌هێزترین به‌ره‌ی دژ به‌ داعش واته‌ په‌که‌که‌

  • Jani Diylan

Hemn Seyedi

Hemn Seyedi

رووداوه‌کان له‌ جیهان وه‌ به‌ تاێبه‌ت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌کو که‌ش رۆژ به‌ رۆژ له‌ گۆڕاندایه‌. ئاخۆ ئه‌م گۆرانکاریانه‌ هیچ قازانجێکی بۆ کورد تێدایه‌ وه‌ یاخود چاوڕێ با و هۆزێک ده‌کرێ؟

هێمن سه‌یدی لێکۆڵه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" له‌ یه‌کم دیمه‌ندا ده‌بینین که‌ ئێستا زلهێزێکی ناوچه‌یی( واته‌ تورکیا) شه‌رێکی له‌گه‌ڵ کورد ده‌ست پێکردووه‌، بۆیه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ له‌ یه‌کم دیمه‌ندا به‌ قازانجی کورد نییه‌ به‌ڵام دیار نییه‌ له‌ درێژ خایه‌ندا ئه‌و زلهێزه‌ ناوچه‌ییه‌ بتوانێ به‌ ئامانجه‌کانی خۆێ بگا، کاک هێمن هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت تورکیا ئێستاکه‌ هه‌ڵوێستێکی گرتووه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه‌ هه‌یه‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی وه‌ هێزی به‌رامبه‌ره‌که‌ی واته‌ کورد چۆن له‌ به‌رامبه‌ر ده‌وه‌ستێ، ئه‌گه‌ر کۆ به‌ جددی له‌ به‌رامبه‌ری بوه‌ستن من پێیم وایه‌ تورکیا دیسان پاشه‌کشه‌ ده‌کات، شکست ده‌خوات وه‌ ئه‌گه‌ر به‌ جددی له‌ به‌رامبه‌ر نه‌وه‌ستن ره‌نگه‌ هێڕش بکاته‌ رۆژئاوا، ره‌نگه‌ بێته‌ ناو خاکی سوریا وه‌ شه‌رێک ده‌ست پێی بکات که‌ ئه‌و هه‌ل و مرجه‌ی که‌ ئێستا هه‌یه‌ وه‌ خۆێ به‌ راده‌ی پێویست ناخۆشه‌، زۆر ناخۆشتری بکا. کاک هێمن ده‌شڵێت ئێستاش بۆ تورکیا یه‌کم دوژمن، یه‌کم کێشه‌، کێشه‌ی کورده‌، ئه‌گه‌ر کو کێشه‌ی داعش بیانویش نه‌بێ، لایه‌نی که‌م ده‌توانین بڵێن کێشه‌ی دووه‌مه‌، کێشه‌ی سه‌ره‌کی وی نییه، به‌ڵام چه‌نده‌ سه‌رده‌که‌وێ، داخوا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا چه‌نده‌ سازاوه‌، من پێیم وا نییه‌ زۆر سه‌ربکه‌وێ، چونکه‌ له‌ یه‌ک دوو ساڵی رابوردوودا په‌که‌که‌ و هاوپه‌یمانه‌کانی واته‌ یه‌په‌گه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی رۆژئاوا هێنده‌ ده‌سکه‌وتیان به‌ ده‌ست هێناوه‌ که ئێستاکه‌ وڵاتانی جیهان ناتوانن نه‌یبینن. په‌که‌که‌ و یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل بوونه‌ به‌ هێزترین و جددیترین هێزی دژه‌ داعش، تورکیا ناتوانی له‌ لایه‌که‌وه‌ ئیدعای شه‌ر له‌گه‌ڵ داعش بکا‌ ‌و له‌ لایه‌وکی تریشه‌وه‌ هێڕش بکاته‌ سه‌ر به‌هێزترین به‌ره‌ی دژ به‌ داعش، به‌ هێزترین هێزی دژه‌ داعش، واته‌ په‌که‌که‌ و هاوپه‌یمانه‌کانی".

XS
SM
MD
LG