Accessibility links

سه‌رۆک ئۆباما سه‌ردانی وڵاتی باوکی ده‌کات


سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما له‌ سه‌ردانێکدایه‌ بۆ وڵاتی کینیا. ئه‌مه‌ یه‌که‌م جاره‌ له‌و کاته‌وه‌ی باراک ئۆباما بووه‌ به‌ سه‌رۆک سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ بکات که‌ باوکی له‌وێ له‌ دایک بووه. ‌

له‌ میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی وه‌به‌رهێنان له‌ نایروبی پایته‌خت، به‌ڕێز ئۆباما ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا 1 ملیار دۆلار بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ کینیا ته‌رخان ده‌کات.

سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئه‌و سه‌ردانه‌ زۆر تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوکی له‌ کینیا له‌ دایک بووه‌ و هێشتا خزم و که‌سوکاریان له‌وێ هه‌یه‌.

له‌ درێژه‌ی قسه‌کانیدا سه‌رۆک ئۆباما ڕایشیگه‌یاند نیوه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بۆ کارداره‌ ژنه‌کان و گه‌نجه‌کانه‌.

سه‌رۆک ئۆباما دوو ڕۆژ له‌ کینیا ده‌مێنێته‌وه‌ پاشان به‌ره‌و ئیتیۆپیا ده‌ڕوات و له‌وێ له‌گه‌ڵ ڕیبه‌رانی یه‌کێتی ئافریکادا کۆده‌بێته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG