ئاژانسی ده‌نگوباسی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆکی وڵات به‌شار ئه‌سه‌د لێخۆشبوونی گشتی بۆ ئه‌و سه‌ربازه هه‌ڵاتووه‌کان ڕاگه‌یاندووه.
به‌ڵام به پێی ئه‌و بڕیاره‌ی که له ڕۆژی شه‌ممه ئه‌سه‌د ڕایگه‌یاندووه پێویسته هه‌ڵاتووه‌کان له ماوه‌ی دوو مانگدا خۆیان بده‌نه ده‌سته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لێخۆشبوونه‌که بیانگرێته‌وه.
هه‌زاران هه‌ڵاتووی له‌شکر له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه که ژماره‌یه‌کی زۆیان له ڕیزه‌کانی سه‌رهه‌ڵداواندا شه‌ڕ ده‌که‌ن بۆ ڕووخانی ڕژێمه‌که‌ی ئه‌سه‌د.
ئه‌سه‌د لێخۆشبوونێکی هاوشێوه‌ی بۆ تاوانباره‌کانیش ڕاگه‌یاند به‌ڵام هیچ کام له هه‌زاران زیندانی سیاسی له وڵاته‌که‌ی ئازاد نه‌کردووه.