ده‌سه‌ڵاتدارانی تورکیا ده‌ڵێن فڕۆکه له‌شکرییه‌کانیان بنکه‌کانی چه‌کداره کورده‌کانیان له کوردستانی عێراق کردۆته ئامانج.
هێرشه ئاسمانیه‌کانی تورکیا چه‌کدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان ( په‌که‌که) بۆردومان ده‌که‌ن.
به‌رپرسیکی په‌که‌که به ناوی زاگرۆس هیوا به ئاژانسی ئه‌سۆسیه‌تت پرێسی ڕاگه‌یاندووه ئه‌م هێرشه ئاسمانیانه کۆتایی به پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان حکومه‌تی تورکیا و کورده‌کان ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها گوتیشی یه‌که‌م هێرشی ئاسمانی له شه‌وی شه‌ممه ده‌ستیپێکرد، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نه‌که‌وته‌وه.
سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌حمه‌د داڤد ئۆغۆ پاش چه‌ند کاتژمێرێک ڕایگه‌یاند که فه‌رمانی خولی دووه‌می هێرشی ئاسمانی داوه.
داڤد ئۆغلۆ گوتی په‌که‌که په‌یمانی کشانه‌وه و چه‌ک دانانی به‌جێ نه‌گه‌یاندووه.
حکومه‌تی تورکیا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که حه‌وت ناوچه له هێرشه‌کانیدا ده‌کاته ئامانج له ناویاندا چیای قه‌ندیلی بنکه‌ی سه‌ره‌کی په‌که‌که‌ش.
زاگرۆس هیوا گوتیشی فڕۆکه جه‌نگێکانی تورکیا گونده‌کانی قه‌ندیلیان بۆردومان کردووه به‌ڵام زیان به بنکه‌ی په‌که‌که نه‌گه‌یشتووه.