Accessibility links

خۆپـیشـاندانی ژمارەیەک لە کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتن

  • VOA News

ڕۆژی هەینی ژمارەیەک لە کوردانی ئەمەریکا لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتنی پایتەخت خۆپـیشـاندانێـکیان سازکرد بۆ شەرمەزارکردنی هێرشە خوژیـیەکەی پـرسوس، ئەوەی تیایدا 32 کەس گیانیان لەدەسـتدا و زیاتر لە 100 کەسی دیکە برینداربوون.

هاوکات ژمارەیەک تورک لە بەرامبەریان وەسـتابوونەوە و دروشمیان لە دژیان دەگوتەوە و دیاربوو پێشـتر زانیاریـیان هەبوو خۆپـیشـاندانێـکی لەو جۆرە سـازدەکرێت، بەو پـێـیەی دروشمیان لە دژیان ئامادەکردبوو. بەوەش جۆرە گرژیـیەک لە نێوانیان دروسـتبوو، بەڵام نەگیشتە ئەوەی بە یەکدا بدەن.

XS
SM
MD
LG