Accessibility links

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق: ده‌ستور به‌ سازان دانانرێت به‌ڵکو پێویسته‌ به‌ دیالۆگی ژیرانه‌ بێت

  • Balen Salih

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق

مشتومڕ گه‌رموگوڕه‌ له‌سه‌ر پرسی به‌رنوسی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م ده‌ستوره‌ سیکیولار بێت یان ئاینی.

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق، ڕوناکبیر داکۆکی له‌ ده‌ستورێکی سیکیولار ده‌کات و هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ که‌وتۆته‌ به‌ر هێرشێکی زۆره‌وه‌ له‌ هه‌ندێک له‌ میدیاکان و له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سۆشیال میدیاشدا.

هه‌ندێک ده‌پرسن، له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو قه‌یرانانه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقی گرتۆته‌وه‌ ئاماژه‌ش له‌ ئارادان به‌وه‌ی ئێستا ئه‌م پرسه‌ی ده‌ستور بۆته‌ کێشه‌یه‌ک، ئایا پێو‌یست به‌ کێشه‌یه‌کی تر هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمه‌که‌دا؟‌

دکتۆر فاروق ده‌ڵێت ئه‌و وتووێژه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م پرسی ده‌ستوره‌ دروستبووه‌ له‌ جێی خۆیدایه‌ به‌ڵام کێشه‌که‌ له‌وه‌دایه‌ وتووێژێکی یه‌کسان نییه‌ له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی هاوسه‌نگی تیادا نییه‌ وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌و هێزه‌ سیاسیه‌کان ڕێککه‌وتون و ده‌یانه‌وێت ده‌ستوره‌که‌ تێبپه‌ڕێندرێت و به‌ندی 6 ی تیادا جێگیر بکرێت که‌ شه‌ریعه‌ت ده‌کات به‌ سه‌رچاوه‌ بۆ یاساکان و نابێت هیچ یاسایه‌کیش پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماکانی ئاینی ئیسلام بێت و ده‌شڵێت به‌شداریپێنه‌کردنی کۆمه‌ڵگای سیڤیڵ له‌م پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌دا نیشانه‌یه‌ بۆ نایه‌کسانی له‌م پرسه‌دا.

دکتۆر فاروق ڕه‌فیق ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ڕێککه‌وتنیان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ به‌ڵام ڕێککه‌وتنه‌که‌ چۆنه‌ و چۆن کراوه‌ ئه‌و ورده‌کاریانه‌ی له‌لا نییه‌ و ده‌شڵێت زۆر پێده‌چێت لایه‌نه‌کان وه‌هایان کردبێت ئه‌مه‌ بده‌ن به‌ ئیسلامیه‌کان به‌ڵام له‌ به‌رامبه‌ر به‌ چی؟ وه‌ک ده‌ڵێت "نازانم."

له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م به‌رنوسی ده‌ستوره‌ خرایه‌ ڕیفراندۆمه‌وه‌ ئایا خه‌ڵک له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌نگی پێده‌ده‌ن یان نا؟ دکتۆر فاروق ده‌ڵێت ترسی هه‌یه‌ چونکه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری مینبه‌ره‌کان وان به‌ده‌ست لایه‌نه‌کانه‌وه‌ و کۆمه‌ڵگاش بۆته‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی حیزبی و له‌ ئاینده‌شدا کاتێک سه‌رکرده‌کانی لایه‌نه‌کان داوای تێپه‌ڕاندنی ئه‌م به‌رنوسه‌ ده‌که‌ن له‌ ڕیفراندۆمێکدا ئه‌وا خه‌ڵک ده‌نگی ده‌ده‌نێ.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG