Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن: ڕۆڵی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا

  • Haider Kareem

لەوەتای تورکیا لە لایەن پارتی ئاکەپەوە حوکمڕانی دەکرێت، زیاتر ئەو وڵاتە سەنگی خستووەتە سەر مەسەلەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەرچەندە خوازیارە بـبێتە بەشێـک لە یەکێتی ئەوروپا.

لە چەندان وڵاتی ناوچەکە حکومەتی تورکیا تاوانباردەکەن بەوەی دەسـتوەردەداتە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکانیانەوە هەر لە عێراق و سوریاوە هەتا دەگاتە لیبیا.

لە عێراق لە لایەن شیعەکانەوە ڕەخنەی لێگیراوە بەوەی هاوکاری گروپە تێرۆرستیـیەکان دەکات، بە تایبەتی لە سەردەمی نوری مالیکی سەرۆک وەزیری پێشوو، کاتێـک تارق هاشمی جێگری سەرۆک کۆماری پـێشوو بە تێرۆر تاوانبارکرا و لە تورکیا نیشتەجێ بوو. لە هەرێمی کوردسـتانیش کەم نین ئەوانەی ڕەخنەی توندی لەم بارەیەوە لێدەگرن و دەڵێن نەک هەر چاوپـۆشی لە هاتووچۆی داعش بە وڵاتەکەیدا کردووە، بەڵکو کۆمەکیشی دەکات.

لە سوریا لە لایەن حکومەتی ئەسەد و تەنانەت بەشێـک لە ئۆپـۆزسیۆنیش تاوانبارکراوە بەوەی دەسـتی لەو ڕەوشەی ئێسـتای وڵاتەکەیاندا هەیە کە بەشێـکی گەورەی کەتووەتە ژێر دەسـتی گروپە تێرۆرستیـیەکانەوە.

هەروەها لە ئیسرائیل و میسر و هەتا لیبیا بە هەمان شێوە تاوانبارکراوە بە پشـتیوانیکردنی حەماس، ئیخوان ئەلموسلیمین و حکومەتی ناشەرعی لیبیا.

پـرسیار لێرەدائەوەیە: ئایا ئەم تۆمەتانەی ئاڕاستەی تورکیا دەکرێن ڕاستن؟ ئەگەر ڕاستن بۆچی وڵاتانی ڕۆژئاوایی لە ئاستیدا بێ دەنگن؟

ئایا پارتی ئاکەپە خەوەن بەوەوە دەبینێت کە تورکیا جارێکی دیکە ببێتەوە بە ئیمپراتۆریـیەت لە ناوچەکە؟

حکومەتی هەرێمی کوردسـتانی عێراق تێڕوانینی بۆ حکومەتی تورکیا چۆنە؟

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ بوو که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد و میوانه‌کان ئه‌م به‌ڕێزانه‌ بوون:
دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر لە زانکۆی تێنسی ستەیت.
سەڵاح مەجیدپـور، شارەزای سیاسی لە هۆڵەندا.

XS
SM
MD
LG