وه‌زیرانی ناوخۆێ یه‌کێتی ئه‌وروپا له رۆژی دووشه‌ممه سه‌رنه‌که‌وتن له دوزینه‌وه‌ی شوێنێکی کاتی له کیشوه‌ره‌ی ئه‌وروپادا بۆ نزیکه‌ی 40،000 په‌نابه‌ر له ئه‌فریکا، ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناڤین که ئێستاکه له کامپه‌کاندان له یونان و ئیتالیا پاش گه‌شتێکی مه‌ترسیناک له درێژای ده‌ریای مدیترانه وه یاخود ده‌ریای سپی ناوه‌راست.
وه‌زیرانی ناوخۆ که له رۆژی دووشه‌ممه له برۆسڵ کۆبونه‌وه به دووای کۆتایی هێنانی پلانی راگوێزان بوونه بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که له دوو ساڵی ئاێینده‌دا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که بۆ سه‌ره‌تای مانگی 8 دانرابوو، به‌ڵام ئێستاکه به‌روار بۆ رێکه‌وتن له‌سه‌ر پلانێکی نوێ بۆ کۆتایی ساڵ دانراوه.
ئه‌ڵمانیا ئێستاکه ئاماده‌یه له وه‌رگرتنی 10 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌ڵام وڵاتانی تری یه‌کێتی ئه‌وروپا له به‌رامبه‌ر به‌رهه‌ڵستیه‌کی توندان له ناوه‌وه دژ به هاتنی په‌نابه‌رانی نوێ، له نێوانیان بریتانیا، دانیمارک که ئاماده نیین بۆ وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی تر، هه‌ر وه‌ها ئوتریش و هه‌نگاریاش ئاماده نیین له وه‌رگتنی هیچ په‌نابه‌رێکی تر.