کمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ په‌نابه‌ران UNHCR له تایلاند داوا ده‌کات که رێگا بدات به 50 ئویگری له روێشتن به‌ره‌و تورکیا سه‌ره‌رای فیشار له لایه‌ن بێژینگه‌وه له گه‌رانه‌وه‌یان بۆ چین.
ئانوست کۆناکورن سکرتێری گشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی تاێلاند له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌دا هه‌وڵی هێونکردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌کانی دا له چونیه‌تی هه‌ڵس و که‌وتی چین له‌گه‌ڵ ئه‌و ئویگریانه‌ی گه‌راونه‌ته‌وه له رێگای سه‌ردانی گرتوخانه‌یه‌کدا له بیژینگ که له‌وێدا ده‌ست به‌سه‌ر گیراوون.
ئه‌و له تاێلاند به په‌یامنێرانی ووت 109 ئویگری له بارێکی باش‌دا ده‌ژێن و گرتوخانه‌که‌ی به پاک و خاوین ناوبردووه. ئه‌و ووتی 13 له‌و که‌سانه‌ی ده‌ستگیر کراوون به گومانی تیرۆریستی له ژێر لێکوڵینه‌وه‌دان.
حکومه‌تی تاێلاند بۆ ماوه‌ی فه‌ره‌تر له ساڵێکه له دانوستاندنێکی دوور و درێژدایه له‌گه‌ڵ چین و تورکیادا پاش دوزینه‌وه‌ی 350 ئویگری که له تاێلاند خۆیان شاردبوه‌وه و له ناوه‌ندیه‌کانی گرتوخانه‌ی کۆچبه‌راندان.