Accessibility links

قاره‌مان قادر: په‌رله‌مانی کوردستان تا ئێستا هیچ پرسێک وه‌ یاخود تاکه‌ یاسایه‌کی به‌ سازانی نیشتمانی تێنه‌په‌ڕاندووه‌

  • Jani Diylan

Qaraman Qadir

Qaraman Qadir

په‌رله‌مان وه‌کو تورێکه‌ وه‌ یاخود وێژنگێک که‌ هه‌ر یاسایه‌ک ده‌بێ له‌ کونه‌کانیه‌وه‌ تێپه‌ر بکات بۆ ئه‌وه‌ی په‌سه‌ند بکرێت. ئاخۆ په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان تا چه‌ند کارا بوه‌ له‌ ئه‌نجامدانی کاره‌کانی به‌و جۆره‌ی پێویسته‌؟

قاره‌مان قادر سه‌رۆکی لیژنه‌ی کاروباره‌کانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ر فراکسیۆنی گۆڕان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی رابوردووا هه‌رێمی کوردستان دووچاری قه‌یرانی ئابوری بوه‌ته‌وه‌ و تووشی شه‌رێکی نه‌خوازراوو له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی داعش، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مانی کوردستان له‌ رووی یاسا دانانه‌وه‌ توانیوه‌تی کۆمه‌ڵێک یاسای زۆر گرنگ ده‌ر بکات ، که‌ ئه‌م یاسایانه‌ پێیمان وا بوه‌ له‌ رابوردوو بۆشاییه‌کی زۆر گه‌وره‌ له‌ رووی ئابوری و له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان درووست کردووه‌، ئێمه‌ توانیومانه‌ له‌م‌ خوله‌دا کۆمه‌ڵێک یاسای زۆر باش ده‌ر بکه‌ین و کۆمه‌ڵێک یاساش هه‌موار بکه‌ینه‌وه‌، به‌و واتاییه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌ خه‌ڵک درابوو له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌یه‌ له‌ رێگای ئه‌م پرۆژه‌ یاسانه‌وه‌ توانیومانه‌ به‌شێک له‌و به‌ڵێنانه‌ی که‌ به‌ خه‌ڵکمان دابوو به‌ڵام ره‌هه‌ندی داراییان نه‌بوه‌ به‌ڵکۆ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی سامانی گشتی بوه،‌ توانیومانه‌ ده‌ری بکه‌ین.کاک قادر هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت پێداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتیمان ‌ به‌ هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌دا کردووه که‌ ره‌هه‌ندی نیشتمانیان هه‌یه‌، وه‌ کۆمه‌ڵێک یاساش که‌ ره‌هه‌ندی داراییان هه‌بوه‌، واته‌ له‌ رابوردوودا ‌ سامانی ئه‌م میلله‌ته‌ی ‌ له‌ناو داوه‌، ئێمه‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان توانیمانه‌ هه‌مواری بکه‌ینه‌وه‌ یاخود یاسای بۆ ده‌رکه‌ین. کاک قادر ده‌شڵێت په‌رله‌مانی کوردستان تا ئێستا هیچ پرسێک، تاکه‌ یاسایه‌کی به‌ سازانی نیشتمانی تێنه‌په‌ڕاندووه‌".

XS
SM
MD
LG