Accessibility links

مێزگرد: ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و میکانیزمه‌کانی ڕاکێشانی خه‌ڵک

  • Balen Salih

له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و کار و ڕه‌فتارانه‌ی ڕێکخراوێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تێرۆریست ده‌یکات له‌ هێرشکردن، تۆقاندن، کوشتنی خه‌ڵکی بێتاوان، هه‌روه‌هاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆژیای ڕق و کینه‌ به‌ڵام هێشتاش خه‌ڵک په‌یوه‌ندی به‌م ڕێکخراوه‌وه‌ یانیش ڕێکخراوه‌ توندڕه‌وه‌کانی تره‌وه‌ ده‌که‌ن.

هونه‌ر حاجی جاسم

هونه‌ر حاجی جاسم

گه‌نجێک له‌ وڵاتێکی ڕۆژئاواوه‌ که‌ هه‌موو ده‌رفه‌تێکی بۆ کراوه‌یه‌، ده‌سبه‌رداری ژیان و ده‌رفه‌ته‌کانی ده‌بێت و ده‌چێته‌ ڕیزی ئه‌م ڕێکخراوانه‌وه‌ که‌ دژی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی کارده‌که‌ن.


میوانه‌کانی مێزگرد:
هونه‌ر حاجی جاسم، پسپۆڕی زانسته‌ سیاسییه‌کان.

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان.

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان

ئه‌رسه‌لان ڕه‌حمان

ده‌بێت چ شتێک یان هۆکارێک له‌ پشت ئه‌م دیارده‌یه‌وه‌ هه‌بێت، ئایا هه‌ر ته‌نها کاریگه‌ریه‌کانی ئاین ڕۆڵ ده‌بینێت.

یه‌کێک له‌ خه‌ونه‌کانی جیهادی یان ئیسلامیه‌ ڕادیکاڵیه‌کان، گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ختی خه‌لافه‌ته‌ له‌و ده‌وڵه‌ته‌ی ده‌خوازن ڕایبگه‌یه‌نن.

یه‌کێک له‌ پرسیاره‌کان ئه‌وه‌یه‌ ئایا ڕادیکاڵیه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چۆن ده‌توانن مێشکی خه‌ڵک به‌م ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ته‌ بشۆنه‌وه‌ و ئایا چ شتێک ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ ده‌که‌ن و رایانده‌کێشنه‌ ناو ڕیزه‌کانی خۆیانه‌وه‌؟

ئایا له‌ به‌رامبه‌ردا میدیا توانیویه‌تی به‌رپه‌رچی ئه‌و ماشێنه‌ زه‌به‌لاحه‌ میدیاییه‌ی ڕێکخراوێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بداته‌وه‌؟

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له‌ ده‌قی مێزگرده‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG