Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: رووداوه‌که‌ی سلێمانی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ئاێین،داب و نه‌ریت و به‌هایه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ ناو کۆمه‌ڵگادا دانراوه‌

  • Jani Diylan

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

Niyaz Abdulla نیاز عه‌بدوڵا

چه‌ند رۆژ له‌مه‌و پێش رووداوێک له‌ شاری سلێمانی رووی دا کاتێک کۆمه‌ڵێک که‌سان به‌ فیکه‌ و هه‌را و هوریا و له‌ رۆژی رووناکدا پێشیلیان له‌ ئازادی خانمێکدا کرد، سه‌ره‌ رای ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ مه‌ترسیه‌کی هه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ سه‌ر ئازادیه‌کانی تاک، به‌ڵام لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کان هێشتا هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کیان له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌داوه‌!

نیاز عه‌بدوڵا چالاکی داکۆکی کردن له‌ مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ی ماییه‌ی تێبینیه‌ تا ئێستا ئه‌مه‌ یه‌کمین رووداو نییه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان روو بدات وه‌ به‌ پێی ئه‌و گێڕانه‌وه‌ مێژوییه‌ ئه‌م رووداوه‌‌ یه‌ک له‌ دووای یه‌کانه‌، له‌وه‌ ناچێت دوواترین رووداوو بێت له‌ کۆمه‌ڵگای کوردیدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماێیه‌ی تێبینیه‌ تا ئێستا هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌کانه‌وه‌ نه‌بینراوه‌ که‌ ئه‌مه‌ش ماییه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌ له‌سه‌ر کردنه‌، چونکه‌ ئێمه‌ به‌ درێژایی ساڵانی رابوردوو جه‌غتمان له‌سه‌ر خاڵێک کردوه‌ته‌وه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئاسایشی تاک له‌ کۆمه‌ڵگای کوردی پارێزراوو نییه‌ له‌سه‌رووی هه‌موویشه‌وه‌ ئاسایشی ژن له‌ ناو کۆمه‌ڵگا پارێزراوو نییه‌ و سه‌ڵماندنی ئه‌و راستیه‌یه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ ئێمه‌ قسه‌ی له‌ باره‌وه‌ ده‌که‌ین. نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت هه‌ر وه‌ها ئه‌مه‌ ده‌ر ئه‌نجامی ئه‌و بۆمبه‌ بچووکانه‌یه‌ که‌ چه‌ندین ساڵه‌ گروپ و چه‌ندین هێزی تر له‌ نێۆ کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ قۆزتنه‌وه‌ی ئاێین، سۆزی خه‌ڵک و داب و نه‌ریتی کۆمه‌ڵایه‌تی ناویانه‌ته‌وه‌، ئێستا بۆیه‌ له‌مه‌و دووا ئه‌م بۆمبانه‌ ده‌ته‌قنه‌وه‌ و هه‌ر وه‌ها ئه‌مه‌ گوزارش بۆ ئه‌وه‌یه‌ داعش به‌ ته‌نیا له‌سه‌ر سنوره‌کانمان نییه‌، به‌ڵکو ئه‌و ئه‌قلیه‌ته‌ ئێستا له‌ ناو کۆمه‌ڵگای کوردیدا گه‌شه‌ی سه‌ندووه"‌.

XS
SM
MD
LG