کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵین زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه شاری غه‌ززه‌ی هه‌ژاند. دوو که‌س بیرندار بوون و به‌لایه‌نی که‌م پێنج ئۆتۆمبێلێلی ملیتانه‌کانی حه‌ماس و جیهادی ئیسلامی تێکشکاند.
کاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ئه‌و ته‌قینه‌وانه گه‌ڕه‌کی شێخ ڕه‌دوانی کردبوو به ئامانج که ناوچه‌یه‌کی حه‌ماسه. هه‌تا ئاماده کردنی ئه‌م هه‌واڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌کانی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، هه‌رچه‌نده کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن له شوێنی ته‌قینه‌وه‌ی یه‌که‌م ئاڵایه‌کی تازه نوسراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر دیواره‌که بینراوه.