چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر گرته فێدێۆیه‌ک بڵاو بویه‌وه ده‌رباره‌ی دیارده‌یه‌کی نامۆ له‌شاری سلێمانی ڕویداوه و له‌دوا ڕۆژی مانگی ڕه‌مه‌زاندا کۆمه‌ڵک که‌نج له‌شه‌قامێکی شاری سلێمانی ئه‌ڕۆن و هووها ئه‌کێشن، گوایه ئه‌مه دژ به‌ئافره‌تێکه جلو‌به‌رگی نه‌شیاوی له‌به‌ردایه، هه‌رچه‌نده ئافره‌ت له‌ڤیدێۆکه‌دا نابینرێت، له‌درووشمه‌کانی ئه‌و که‌نجانه په‌نا بۆ ده‌سته‌واژه‌ی ئاینی براوه.
شاری سلێمانی به‌یه‌کێک له‌وشارانه داده‌نرێت مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریه، کارێکی له‌م جۆره له‌وشاره‌دا ڕووده‌دات به‌نامۆ داده‌نرێت، هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه چیه؟. ئه‌مه‌ی ڕویداوه تنه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندابوه یاخوود ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌که بۆ ده‌رکه‌وتنی گۆڕانکاری له‌نێو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا و به‌تایبه‌تی له‌شاری سلیمانی؟.
کاردانه‌وه‌ی ئافره‌تانی کوورد به‌رامبه‌ر به‌مه چۆن ئه‌بێت؟ هه‌ردوو چالاکوانی مافی مرۆڤ و ژنان خاتوو گۆنا سه‌عید و به‌هار مونزر که‌مپینێکیان دژ به‌م دیارده‌یه کردوه به‌ڵام ئه‌بینین له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵمه‌تێک دژیان ده‌کرێت، ئه‌رکی ڕۆشه‌نبیرانی کورد له‌ژنان و پیاوان له‌سه‌ر ئه‌مه ئه‌بێت چۆن بێت.
ئه‌م پرسیارانه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ نووسه‌ر وچالاکوانی مافی مرۆڤ و ژنان خاتوو تاڤگه سابیر له‌وڵاتی سوید.
تاڤگه سابیر ده‌ڵیت، کوردستان وڵاتێکی بێسیسته‌مه و یاسا به‌رقه‌رار نیه، ده‌ستوریش له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین نووسراوه‌ته‌وه، له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین بێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه خه‌فه ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ده‌سه‌ڵات ڕیگای داوه له‌منبه‌ری مزگه‌وته‌کانه‌وه دژایه‌تی ڕه‌گه‌زی مێینه بکرێت، ره‌گه‌زی مێینه‌ش له‌ناو ئاینی ئیسلامدا قوربانیه‌که‌ی گه‌وره‌یه.
ووریا کاڵێ ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و جاڵاکوانی مافی مرۆڤ وژنان تاڤگه سابیر کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.