سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت وتاره شه‌ره‌نگێز و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێران که ئه‌وه ده‌خاته ڕوو هه‌ر چاوه‌ڕوانییه‌ک له‌وه‌ی که ڕێککه‌وتنه ناوکییه‌که‌ی زلهێزانی جیهان له‌گه‌ڵ ئێران ئاستی شه‌رخوازی تاران که‌م بکاته‌وه ، ئه‌وه ڕاست نیه‌و به‌هه‌ڵه‌دا چونه.
ڕۆژی شه‌ممه ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی ڕایگه‌یاند ڕێککه‌وتنه ناوکییه‌که هیچ له ڕێبازی تاران به‌رامبه‌ر وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ناگۆڕێت و گوتیشی ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتیوانی کردن له ملیشیاکانی حیزبوڵای لوبنانی و هه‌روه‌ها له گروپه ملیتانه فه‌له‌ستینیه‌کان.
سه‌باره‌ت به وته‌که‌ی ڕێبه‌ری باڵای ئێرانی ، له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل گوتی ئێران ته‌نانه‌ت هه‌وڵ نادات ئه‌و ڕاستیه بشارێته‌وه که تاران هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆکانی سه‌ر وڵاته‌که‌ی و بوژانه‌وه‌ی ئابوریه‌که‌ی به‌کاربێنێت بۆ زیاتر چه‌کدارکردنی گروپه‌کانی میلیتانی هه‌رێمی و هه‌روه‌ها بۆ دژایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرائیل له سه‌رانسه‌ری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕادست.
بنیامین نه‌ته‌نیاهوی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل یه‌کێکه له‌وانه‌ی زۆر به‌توندی ڕه‌خنه له سه‌ودا ئه‌تۆمییه‌که‌ی نێوان وڵاتانی 5 کۆ یه‌ک و ئێران ده‌گرێت ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردودا ده‌سته به‌ر کرا.