Accessibility links

شه‌ماڵ بۆکانی: له‌و بروایه‌دا نییم ئێران پابه‌ندی ئه‌و خاڵانه‌دا بێت که‌ بۆێ دیاریکراوه‌

  • Jani Diylan

Shamal Bokani

Shamal Bokani

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه‌ ئه‌مه‌ریکا و رۆژئاوا خه‌ریکی ئه‌وه‌ بوون مل به‌ ئێران بده‌ن، به‌ڵام ئێستاکه‌ پاش گه‌یشتن به‌ رێکه‌وتنێک سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ی ناوکی، لایه‌نانێک دژ به‌و رێکه‌وتنامه‌دان.

نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر شه‌مال بۆکانی سه‌باره‌ت به‌و رێکه‌وتنامه‌ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من پێی خۆشبین نییم چونکه‌ به‌ راستی ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وی پێی ملی ئه‌م کارانه‌دا بێت، واته‌ گه‌رانه‌وه‌یه‌کی 10 -12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌ به‌ خه‌رجکردنی ئه‌و هه‌زینه‌یه‌ زۆره‌ ی که‌ کردی‌ و دیسان پاش گه‌ز بوه‌وه‌ له‌ قسه‌که‌ی خوێ و پێیم وا نییه‌ ئه‌م رێکه‌وتنامه‌ واژوو بکرێت و بکه‌وێته‌ کاره‌وه‌. کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت من پێیم وایه‌ ئه‌م رێکه‌وتنامه‌ هه‌ر درێژکردنه‌وه‌یه‌ وه‌ له‌و بروایه‌دا نییم که‌ ئێران ئه‌م خاڵانه‌ی که‌ بۆێ دیاریکراوه‌ پابه‌ندی بێت. کاک شه‌ماڵ ده‌شڵێت له‌و بروایه‌دام ئێران فیشارێکی زۆرتر بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان دێنێت و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ریمی کوردستانیش ده‌ست پێشخه‌ری کردووه‌ و هێزه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی حیزبی دیموکراته‌کان و لایه‌نه‌کانی تر چونه‌ته‌وه‌ سنوره‌کانی کوردستان و له‌ چیاکانی قه‌ندیل دامه‌زراوون که‌ ده‌یانه‌وێ وه‌کو کارتی فیشار بۆ سه‌ر ئێران به‌ کار بێنن".

XS
SM
MD
LG