Accessibility links

ده‌وڵه‌تی ئیسلامی چه‌کی کیمایی دژی کورد به‌کار ده‌هێنێت


داعش چه‌کی کیماییان دژ به‌ هێزه‌ کورده‌کان له‌ سوریا و عێراق به‌کار هێناوه‌.

دوو ڕێکخراوی بنکه‌ له‌ به‌ریتانیا که‌ له‌و هێرشانه‌ ده‌کۆڵه‌نه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شیان ده‌رکردووه‌ که‌ تیایدا ده‌ڵێن داعش له‌ 21 و 22 ی مانگی شه‌شدا به‌ ماده‌ی کیمایی هێرشیان کردووه‌ته‌وه‌ سه‌ر پێشمه‌رگه‌.

له‌ هه‌مان به‌یاننامه‌دا ڕاشگه‌یه‌نراوه‌ له‌ 28 ی مانگی 6 هێرشێکی هاوشێوه‌ له‌ حه‌سه‌که‌ی سوریا کراوه‌ته سه‌ر کورده‌کان.

لێکۆڵه‌ران ده‌ڵێن ئه‌و موشه‌که‌ی که‌ گیراوه‌ته‌و کورده‌کان گازێکی زه‌ردی لێ ده‌رده‌چێت که‌ ده‌بێته هۆی که‌زانه‌وه‌ی چاو، لوت و گه‌رو، هه‌روه‌ها سه‌رئێشه، ئازاری ماسۆلکه‌، دڵتێکچوون و سه‌رگێژخواردن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر دروست ده‌کات. ئه‌و که‌سانه‌ی به‌م گازه‌ زیانیان پێ گه‌یشت ده‌ستبه‌جێ ده‌رمانیان پێ درا و که‌س گیانی له‌ ده‌ست نه‌دا.

XS
SM
MD
LG