Accessibility links

خامه‌نه‌ئی: جگه‌ له‌ ڕێککه‌وتنی ناوکی هیچ وتووێژێکی ترمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا نییه‌


ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی به‌ گه‌لی ئێرانی ڕاگه‌یاند ڕێککه‌وتنی ناوکی هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا و هاوپه‌یمانانیدا مانای هاوکاری کردن نییه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌کانی تر.

ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی گوتی " ئێمه‌ هیچ وتووێژێکمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکادا نییه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له جۆراوجۆره‌کانی جیهان و هه‌رێمی. هیچ وتووێژێکیشمان نییه‌‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ دوولایه‌نیه‌کان".

ئایه‌توڵلا خامه‌نه‌یی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی نوێژی جه‌ژن له‌ تاران ئه‌م قسانه‌ی کرد.

گوتیشی ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر کۆتایی هێنان به‌ دروست کردنی چه‌کی ناوکی له‌ به‌رامبه‌ر لابردنی سزا ئابورییه‌کان په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سه‌له‌کانی تره‌وه نییه‌‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا.

لێدوانه‌کانی خامه‌نه‌ئی ڕۆژێک پاش ئه‌وه‌ بوو که‌ سه‌رۆک ئۆباما له‌ کۆشکی سپی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ی له‌مه‌ڕ ڕێککه‌وتنه‌که‌ دڵنیا کرده‌وه‌. سعودیه‌کان گومانیان ده‌ربڕی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێککه‌وتنێک بتوانێت ڕێگا له‌ ئێران بگرێت چه‌کی ناوکی به‌رهه‌م بهێنێت.

XS
SM
MD
LG