Accessibility links

فەڕەنسا دەڵێت داعش لە پشت هەوڵێـک بووە بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەکی لەشکری


فڕانسوا مۆلان، داواکاری گشـتی پاریس
فڕانسوا مۆلان، داواکاری گشـتی پاریس

داواکاری گشـتی پاریس دەڵێت یەکێـک لەو گومانبارانەی ڕۆژی دووشەممە دەسـتگیرکراون بە تاوانی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر بنکەیەکی لەشکری لە فەڕەنسا، داعش فەرمانی پـێـکردووە.

فڕانسوا مۆلان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند ئیسماعیل ک. تەمەن 17 سـاڵ، داعش پـێی گوتووە ئەگەر نەیتوانی بەرەو سوریا بچێت، ئەوا با لە ناو فەڕەنسا گورز بوەشێنێت."

جێی ئاماژەیە بەرەبەیانی دووشەممە هێزەکانی ئاسایشی فەڕەنسا لە دوو ناوچەی پاریس چوار کەسیان دەسـتگیرکرد، بەڵام یەکێـکیان کە تەمەنی 16 سـاڵە زوو ئازادیان کرد. سیانەکەی دیکە بە تاوانی نەخشەدانان بۆ هێرشی تێرۆرستی ڕاپـێچی بەردەم دادگا کران.

یەک لەو سیانە کە ناوی جبریلە تەمەنی 23 سـاڵە، پـێشتر سەرباز بووە لە هێزی دەریایی فەڕەنسـا و کاربەدەسـتان لەو بڕوایەدان نەخشەداڕێژەری هێرشەکە بووبێت.

دەڵێن بەنیازبوون بچنە ناو ئەو بنکە لەشکریـیەی جبریل کاتی خۆی سەربازی تیادا کردبوو و لەوێ سەربازەکان بکوژن و پاشان ئەفسەرێـکی گەورەی بنکەکە بە شێوازی داعش سەرببڕن و بە کامێرای ڤیدیۆ وێنەکەی بگرن و پاشان بەرەو سوریا هەڵبێن.

پـۆلیس دەڵێت لە پشـکنینی شوێنەکانیان چەکیان نەدۆزیوتەوە، بەڵام کەلوپەلی لەشکریـیان بینیوە.

XS
SM
MD
LG