Accessibility links

فڕۆکەوانانی بەریتانی بە فڕۆکەی ئەمەریکایی و کەنەدی بۆردومانی داعش لە سوریا دەکەن

  • VOA News

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت ژمارەیەک فڕۆکەوانی بەشداریـیان کردووە لە بۆردومانکردنی شوێنەکانی داعش لە سوریا، ئەمەش لە بری هاوکارە ئەمەریکایی و کەنەدیـیەکانیان.

وەزارەتەکە ڕۆژی هەینی ئەمەی ڕاگەیاند لە وەڵامدانەوە لەسەر پـرسیارێـکی ڕێکخراوی ڕیپـریڤ Reprieve ی بەریتانی، ئەوەی گرنگی بە مافەکانی مرۆڤ دەدات. گوتی " ستافی لەشکری بەریتانی کە لەگەڵ هێزەکانی ئەمەریکا و فەڕەنسا و کەنەدا پـێکەوە لە ئۆپەراسیۆنەکانی هاوپەیماناندا لە شەڕی دژی داعش بەشداری دەکەن مۆڵەتی ئەوەیان هەیە."

خانمە گوتەبێژی دەیڤد کامیرۆن سەرۆک وەزیری بەریتانیا ئەویش لای خۆیەوە گوتی سەرۆک وەزیر ئاگادارە کە ئەو فڕۆکەوانانە بەشداریـیان لە بۆردومانکردنەکاندا کردووە. گوتیشی ژمارەیان لە 10 فڕۆکەوان کەمترە.

چەند یاسادانەرێکی بەریتانیا ڕەخنەیان لەم بارەیەوە هەیە، بەو پـێـیەی پەرلەمانی وڵاتەکەیان لە دەنگدانێـکدا لە سـاڵی 2013 ڕەتیکردەوە بەریتانیا هێرشی ئاسمانی لە سوریا ئەنجام بدات.

بەڵام حکومەتی بەریتانیا بەپـێی مۆڵەتێـک کە سـاڵی ڕابردوو پەرلەمان پـێی داوە، فەرمانی بە لەشکر کردووە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش هێرشی ئاسمانی لە عێراق ئەنجام بدات، بەڵام بۆ سوریا تەنها بەشداری بکات لە کارەکانی سیخوڕی و پـێدانی سووتەمەنی بە فڕۆکە جەنگیـیەکانی هاوپەیمانان.

XS
SM
MD
LG