چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی دەنگوباسی فڕانس پـرێسـیان گوتووە فڕۆکەیەکی جەنگی نەناسراو بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێـنجشەممە بۆردومانی چەکدارانی گروپی شەبابی سەر بە ئەلقاعیدەی لە باشوری سۆماڵ کردووە.
بەپـێی لێدوانی ژمارەیەک سەرۆک خێڵ لە نزیک شـارۆچکەی بارادیرا لە پارێزگای گێدۆ لە باشوری سۆماڵ، فڕۆکەیەک بە لایەنی کەم 2 موشەکی گرتووەتە چەند ئۆتۆمبیلێـک کە پـێـدەچێت ژمارەیەک فەرماندەی گروپی شەبابیان تیادا بن.
عەبدولوەهاب عەلی کە سەرۆک خێڵێـکە لە گوندێـکی نزیکی شوێنی بۆردومانەکە گوتویەتی " گوێمان لە دوو تەقینەوەی بەهێز بوو و دوایی بۆمان دەرکەوت لە چەند ئۆتۆمبیلێـک دراون لە نزیک بنکەیەکی چەکدارانی شەباب."
سەرۆک خێڵێـکی دیکە بە ناوی حەسەن گێسلێ ئەویش گوتویەتی " خەڵکی گوندەکەی پـێـیان گوتووە فڕۆکەیەک موشەکێـکی گرتووەتە ئۆتۆمبیلێـک لە نزیک بنکەیەکی شەباب."
پاش هێرشەکە تۆڕەکانی پەیوەندی تەلەفونە دەسـتیـیەکان لە ناوچەکە وەسـتاون.
کاربەدەسـتانی حکومی لە ناوچەکە ئەوانیش ڕوودانی هێرشە ئاسمانیـیەکەیان پـشـتڕاستکردەوە، بەڵام نەیانتوانی زانیاری لەسەر ئامانجەکەی بدەن.