Accessibility links

سەرۆكى دەستەى مافى مرۆڤى هەرێم: حكومەتى ئەڵمانیا ئەركى چارەسەركردنى دەروونى كچ و ژنە ئێزیدیەكانى لە ئەستۆگرتووە


سەرۆكى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ لە هەرێمى كوردستان دەڵێت هەرێمى كوردستان لیژنەیەكى تایبەتمەندى بۆ رزگاركردنى ئەو كچ و ژنە ئێزیدیانە دروستكردووە كە لاى داعشن و هەتا ئێستا رزگار نەكراون.

زیا بوترس، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند" هەتا ئێستا نزیكەى 700 كچ و ژنى ئێزیدى لەدەست داعش رزگاركراون كە لە بارودۆخێكى دەروونى خراپدان، حكومەتى ئەڵمانیاش ئەركى بردنى ئەو كچ و ژنانەى بۆ وڵاتەكەى بەمەبەستى چارەسەركردن لەئەستۆ گرتووە."

سەرۆكى دەستەى سەربەخۆى مافى مرۆڤ، هۆشدارى دەدات لە روودانى كارەساتى مرۆیى گەورە بەسەر ئاوارەكاندا و ، دەڵێت"ئاوارەكان وەزعیان زۆر خراپە ، چونكە هەرێم تواناى دابینكردنى پێداویستیەكانیانى نیە و بودجەى رێكخراوەكانى سەربە نەتەوە یەكگرتووەكانیش بردراوە."

دەربارەى بارودۆخى زیندانیەكانى نێو گرتووخانەكانى هەرێم، زیا بترس ئاماژەى بەوەكرد بارودۆخى زیندانیەكانى نێو گرتووخانەكان باش نیە و ، زیندانى هەیە 3 بۆ 4 ساڵە لەزینداندایە بێ‌ ئەوەى دۆسیەكەى یەكلایى بكرێتەوە، وتى"ئێمە چاودێرى چەكدارە دەستگیركراوەكانى داعش و ئەوانەش دەكەین كە بەمادەى تیرۆر دەستگیركراون و سەرجەمیان لەژێر لێكۆڵینەوەدان."

بەرپرسانى مافى مرۆڤ ، هەرچەندە ئاماژەبەوەدەكەن پێشێلكارى بەرانبەر بە مافەكانى مرۆڤ لەهەرێم بوونى هەیە ، بەڵام پێیانوایە پێشێلكاریەكان بەراورد بەساڵانى رابردوو زۆر كەمى كردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:02 0:00

XS
SM
MD
LG