Accessibility links

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری: ڕێککه‌وتنی ناوکی کێشه‌کانی نێوان کۆنه‌پارێزان و ڕیفۆرمخوازانی ئێران قوڵتر ده‌کاته‌وه‌

  • Balen Salih

دانوستاندنه‌ ناوکیه‌کانی نێوان ئێران و شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وامه‌ و ده‌شێت تا 12 شه‌و بخایه‌نێت به‌ کاتی ئه‌وروپا.

له‌ هه‌ڵوێستێکی بێ پێشینه‌دا، ده‌له‌گاسیۆنی ئێرانی له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و گه‌مارۆ چه‌کییه‌ی خراوه‌ته‌ سه‌ری به‌هۆی ئه‌م به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌ی، هه‌ر ئه‌مڕۆش داوا ده‌کات له‌ هه‌ر به‌رنوسێکی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کاندا باس له‌ به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێران بکرێت نابێت وشه‌ی (نایاسایی) به‌کاربهێنرێت.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر ده‌ڵێت هه‌موو ئاماژه‌کان به‌و ئاڕاسته‌یه‌دان که‌ ده‌بێت بگه‌نه‌ ڕێککه‌وتن ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌رکۆبوونه‌وه‌کانیش چه‌ند کاژمێرێک پاش نیوه‌ شه‌وی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ تێبپه‌ڕێنێت و ده‌شڵێت هێشتاش هیچ شتێکیش وه‌ها نیشان نادات کۆبونه‌وه‌کان درێژه‌ی پێبدرێت، ئه‌گه‌ریش درێژ نه‌کرایه‌وه‌ ئه‌وا به‌و مانایه‌ نییه‌ بگوترێت ئیتر ته‌واو و له‌ بنبه‌ستی داوه‌، به‌ڵکو له‌وانه‌یه‌ فۆرمێکی تری بۆ بدۆزنه‌وه‌ تا به‌ شیوه‌یه‌کی تر کاره‌که‌ بکه‌ن.

به‌ڕێز ئه‌سکه‌نده‌ری ده‌ڵێت ئه‌وه‌ش که‌ په‌یوه‌ندی به‌ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری به‌کارهێنانی وشه‌ی (نایاسایی)یه‌وه‌ هه‌یه که‌وتۆته‌ سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که‌ و هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ بڕیارده‌ر و ده‌شڵێت هه‌ردوو لای دانوستاندنه‌کان ده‌یانه‌وێت سوود له‌م چه‌مکه‌ وه‌ربگرن.

ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات سه‌ردانه‌که‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردووی سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی نیشانه‌یه‌که‌ بۆ کرانه‌وه‌ی ئێران و بۆ خواستی ئێران تا بگاته‌ ڕێککه‌وتن.

به‌ڵێن ساڵح، وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌سکه‌نده‌ری، نوسه‌ر و لێکۆڵه‌ر کردووه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG