به گوێره‌ی کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس له به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌ی چه‌ندین ئوتوموبیلی به بۆمب داڕێژراو له به‌غدا دا لانی که‌م 14 که‌سیان کوشتن و 41 که‌سیش بریندارن.
هێرشی هه‌ره مه‌رگ هێنه‌ر یه‌کشه‌مه له خاڵی پشکنینی عه‌ده‌ن له کازمیه‌ی به‌غدا ڕووی دا. پۆلیس ده‌ڵێت هه‌شت که‌س کوژران له ئه‌و خاڵه‌ی پشکنین کوژران له گه‌ڵ پێنج مه‌ده‌نی که به نێو ئه‌و شوێنه دا تێده‌په‌ڕین .
هه‌روها ئوتوموبیلیکی بۆمبکراو له گه‌ڕه‌کی ئه‌ل ئیسکان لانی که‌م چوار که‌سی کوشت و 11 که‌سی دیکه‌شی بریندار کرد.
پولیس ده‌لێت ته‌قینه‌وه‌ی بومبیک له شه‌قامێکی بازرگانی له گه‌ڕه‌کی ئه‌ل ئه‌مه‌ل دو که‌سی کوشت و حه‌وتی بریندار کردن.
کاربه‌ده‌ستێکی نه‌خۆشخانه‌ی خۆجێی پشتی ژماره‌ی کوژراوانی کرد. هه‌م پۆلیس و هه‌م ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی نه‌خۆشخانه له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێگایان پێنه‌درا بوو بۆ ڕۆژنامه‌نووسان بدوێن ناوه‌کانی خۆیان ئاشکرا نه‌کرد.
هیچ که‌س به‌رپرسایه‌تی بۆ ئه‌و هێرشانه‌ی هه‌تا ئێستا وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه. به‌ڵام، گرووپی ملیتانی داعش گه‌لێک جاران له پشتی هێرشه‌کان بۆ سه‌ر ئه‌و خاڵانه‌ی پشکنینه له ده‌مێکدا ده‌یهه‌وێت له به‌رامبه‌رهێزه‌کانی ئاسایشی عێڕاقدا ڕابوه‌ستێت له ده‌مێکدا شه‌ر له باکوور و ڕۆژئاوای وڵات زیاتر ده‌بێت.