Accessibility links

وتووێژه‌کانی یه‌کیتی ئۆرۆپا سه‌باره‌ت به‌ یۆنان به‌رده‌وامه


یه‌کێتی ئۆرۆپا کۆبوونه‌وه‌ی لۆتکه‌یی ته‌وای 28 وڵاتانی ئه‌ندامی سه‌باره‌ت به‌ کۆمه‌کردنی دارایی یۆنان له‌ ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌دا هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، و له‌بری ئه‌وه‌وتووێژه‌کانی بۆ به‌شدارکردنی به‌ته‌نها له‌سه‌ر ڕێبه‌رانی هه‌رێمی یۆرۆ سنووردارکرا.

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ش، 19 وه‌زیرانی دارایی هه‌رێمی یۆرۆ له‌کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌ برۆکسل به‌رده‌وامن، دوابه‌داوای ئه‌وه‌ی گفتووگۆکانیان که‌ 8 کاژێری خایاند له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌دا شکستیهێناله‌ گه‌یشتن به‌ ڕێگه‌چاره‌یه‌ك.

دۆنالد تاسك سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی ئۆرۆپا گوتی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیران به‌ره‌ده‌وام ده‌بێت هه‌تا وتووێژه‌کانی سه‌باره‌ت به‌ یۆنان کۆتایی پێ دێت.

کاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی یۆرۆ گفتووگۆ ده‌که‌ن له‌سه‌ر شکستهێنانی یۆنان له‌ پڕکردنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی که‌ دوامۆله‌ته‌که‌ی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ته‌وابوو. هه‌روه‌ها دیانه‌وێت دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌ثینا به‌ مه‌رجه‌کانی هه‌چ ڕێککه‌وتنێکی نۆی پابه‌ند ده‌بێت.

جیریۆن دیسلبلۆیین کاربه‌ده‌ستی باڵای هه‌رێمی یۆرۆ له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا گوتی دانیشتنه‌کان کێشه‌ی متمانه‌یی و بێ باوڕیان تاوتێکرد.

سه‌رچاوه‌کان ده‌ڵێن وه‌زیرانی دارایی له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌دا خه‌رێکی داڕشتنی مه‌رجه‌کان بوون که‌ بڕیتیبوو له‌ بودجه‌ی زیاتر بۆ یۆنان و ریفورمسازی سیاسی به‌ر له‌وه‌ی وتووێژ له‌سه‌ر هه‌چ قه‌رزێکی نۆی ده‌ستپێبکات.

XS
SM
MD
LG