Accessibility links

سیروان عه‌بدوڵا سیرینی: ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێم به‌ هانای خه‌ڵکی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌کانه‌وه‌ نه‌چن ئه‌و ناچارده‌بن ببنه‌ حه‌شدی شه‌عبی

  • Balen Salih

سیروان عه‌بدوڵا سیرینی

سیروان عه‌بدوڵا سیرینی

حکومه‌تی نێوه‌ندیی عێراق هه‌وڵده‌دات هێزی حه‌شدی شه‌عبی له‌ ناو کوردی دانیشتوی ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان پێکبهێنێت.

سیروان عه‌بدوڵا سیرینی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت گه‌ر سه‌یرێکی ڕه‌وشی عێراق بکه‌ین ده‌بینین له‌ ئاکامی سیاسه‌تی چه‌وتی حکومه‌تی نێوه‌ندیی له‌ سه‌روه‌ختی نوری ئه‌لمالیکیه‌وه‌ تا ئێستای حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی وه‌های کردووه‌ کاره‌سات به‌سه‌ر وڵاته‌که‌دا بهێنرێت وه‌ ده‌شڵێت با سه‌ره‌ک وه‌زیری عیراق بچێت له‌شکری عێراق ڕێکبخاته‌وه‌ و بتوانێت کێشه‌کانی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ ژێر ده‌ستی خۆیاندان چاره‌سه‌ر بکات ئه‌وجا بێت له‌ هه‌رێمی کوردستاندا هێزی حه‌شدی شه‌عبی پێکبهێنێت.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز سیرینی ئاماژه‌ به‌ لاوزای لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان ده‌کات له‌ ناوچه‌کانی گه‌رمیان و خانه‌قیندا وه‌ک هۆکارێک بۆ په‌یوه‌ندی خه‌ڵکی کورد به‌و هێزه‌ی ناونراوه‌ هێزی حه‌شدی شه‌عبی و ده‌شڵێت لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان هه‌ر هه‌موویان نه‌یانتوانیوه‌ وه‌ک پێویست ئه‌و خه‌ڵکه‌ کورده‌ له‌ خۆ بگرن و ئه‌وانیش ناچارن په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر ئه‌و جۆره‌ هێزانه‌ چونکه‌ له‌ ڕووی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و ئاسایشیشه‌وه‌ له‌ ژێر ده‌ستی فه‌رمانڕه‌وایانی به‌غدادان.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG