سه‌رهه‌ڵدانی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌ی سوونه‌کانی عێراق بوه‌هۆی ڕووکردنی به‌کۆمه‌ڵی سوونه‌کان بۆ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستان و نیشته‌جێبوونیان له‌شاره‌کان.
کاریگه‌ری له‌ڕووی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و دیمۆگرافی و سیاسیه‌وه له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان چۆنده‌بێت؟ ئه‌مه ته‌وه‌ره‌ی گفتووگۆی ده‌نگی ئه‌مریکایه له‌گه‌ڵ نووری عومه‌ر نوسه‌رو چاودێری سیاسی له‌نه‌مسا.
نووری عومه‌ر ده‌ڵێت هاتنی ئه‌و عه‌ره‌بانه له‌سه‌ر زمانی کوردی و گۆڕانکاری دیمۆگرافی کاریگه‌ری ده‌بێت، فاکته‌رێک ده‌بێت کورد بایه‌خ به‌زمانی عه‌ره‌بی بدات و زمانی خۆی فه‌رامۆشکات.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت هاتنی نزیکه‌ی 2 ملێۆن عه‌ره‌ب بۆ کوردستان کاریگه‌ری خراپی هه‌یه، داوای ماف ده‌که‌ن و ده‌بێت بۆیان دابین بکرێت، له‌داهاتوودا داواده‌که‌ن له‌په‌رله‌مانی هه‌رێم نوێنه‌ریان هه‌بێت، ئێستا به2 ملێۆن ڕوویان کردوه‌ته کوردستان به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێکی‌که ژماره‌یان زیاد ده‌کات و ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌کاربهێنرێن و ناسنامه‌یان بۆ بکرێت و له‌ده‌نگدانی داهاتوودا کاریگه‌ری گه‌وره‌یان ده‌بێت.
ووریا کاڵی ووت‌وێژی له‌گه‌ڵ نووسه‌رو چاودێری سیاسی نووری عومه‌ر کردوه.
زانیاری زیاتر له‌ده‌قی ووتوێژه‌که‌دایه.