Accessibility links

له‌ ئاکامی چه‌ندین هێرش له‌ به‌غدا 11 که‌س ده‌کوژرێن


کاربه‌ده‌ستان له‌ عێراق ڕاده‌گه‌ێنن به‌هۆی توندوتیژییه‌کان له‌ ناو و ده‌وروبه‌ری به‌غدا به‌لانی که‌م 11 که‌س کوژراون.

کاربه‌ده‌‌ستانی پۆلیس ڕاده‌گه‌ێنن ڕۆژی شه‌ممه‌ سێ بۆمبی که‌‌نار ڕێگا پێکه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ که‌ ئامانجی ئه‌و بۆمبانه‌ کاروانێکی له‌شکری بوو. له‌و هێرشه‌دا 4 سه‌رباز کوژران 9 ی تریش بریندار بوون.

پۆلیس ده‌شڵێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ بازاڕێکی ناوچه‌ی یوسفییه‌ دوو که‌س کوژران. له‌ باکوری ڕۆژئاوای به‌غداش به‌هۆی ده‌ستڕێژی چه‌ند چه‌کدارێک له‌ ناو ئۆتۆمبێل، دوو که‌س کوژراون.

له‌ ناوچه‌ی ڕه‌شیدیه‌ش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ نزیک بازارێکی سه‌وزه‌ فرۆشی 3 که‌س کوژران 5 ی تریش بریندار بوون.

XS
SM
MD
LG