Accessibility links

له‌ سۆمالیا هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر دوو ئۆتێل


پۆلیس ده‌ڵێت چه‌کداره‌کانی ئه‌لشه‌باب به‌رپرسن له‌ هێشکردنه‌ سه‌ر دوو ئۆتێله‌که‌ی مه‌گادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵیا که‌ چوارده‌ که‌س تیادا کوژراون.

ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن شازده‌ که‌سی تر له‌و هێرشانه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ینیدا بریندارن. گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ئۆتۆمبێلێک له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئوتێله‌کان ته‌قیونه‌ته‌وه‌، به‌ر له‌وه‌ی چه‌کداره‌کان هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر هه‌ردوو ئوتێل.

کاربه‌ده‌ستێکی ئاسایشی له‌ سۆماڵیا ده‌ڵێت له‌و هێرشانه‌دا چوار چه‌کداری ئه‌لشه‌باب کوژراون. ڕێکخراوی توندڕه‌وی ئه‌لشه‌باب به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه‌ ڕاگه‌یاندووه‌.

XS
SM
MD
LG