Accessibility links

سەرکردەیەکی بیانی داعش لە سوریا دەکوژرێت


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەرکردەیەکی بیانی داعش لە شاری ڕەققەی سوریا بە هێرشێـکی ئاسمانی کوژراوە.

ڕامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ڕۆژی چوارشەممە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەبو عەبدوڵڵا ئەلئۆزبەکی سەرکردە لە داعش، بە موشەکی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی وڵاتانی هاوپەیمانان کراوەتە ئامانج و کوژراوە.

گوتیشی ناوبراو لە نێو ئۆتۆمبیلەکەیدا بووە لە بەردەم هوتێلێـکدا لە شاری ڕەققە کە خێزانی چەکدارە بیانیـیەکانی داعشی لێـیە، ئەوانەی خەڵکی چیچان و وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاستن. باسی لەوەش کرد 2 کەسی سێڤیلیش بەرکەوتوون و گیانیان لەدەسـتداوە.

جێی ئاماژەیە ئاشتون کارتەر وەزیری بەرگری ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە بە سیناتۆرانی وڵاتەکەی گوت کەی بۆیان بکرێت سەرکردەکانی داعش دەکەنە ئامانج.

XS
SM
MD
LG