Accessibility links

دکتۆر فایق گوڵپی: په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌کانی نێوان پارته‌کان په‌رله‌مانی په‌راوێز خست و وورته‌ی لیه‌وه‌ نایه‌ت

  • Jani Diylan

Dr.Faiq Gulpy

Dr.Faiq Gulpy

دیاره‌ هه‌ر کارێک، هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک ئه‌گه‌ر هات و له‌ سه‌ره‌تاوه‌ چاک دا نه‌رێژرابێت زۆر سه‌خته‌ له‌ ئاێینده‌دا وا به‌ ئاسانی چاک بکرێته‌وه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م سیستمه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ سه‌ره‌تادا بناغه‌یه‌کی درووستی بۆ دابنرابایه‌ ئه‌مرۆ ئه‌م ده‌رده‌ سه‌ریه‌ی لێ نه‌که‌وته‌وه‌.

دکتۆر فایق گوڵپی چالاکی کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت" به‌ڵی به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سه‌ره‌تادا دووای راپه‌رین و خولی یه‌کمی په‌رله‌مان و دامه‌زراندنی حکومه‌تی هه‌رێم، کابینه‌ی یه‌کم، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاته‌ گه‌لی کورد ببوایه‌ خاوه‌ن ده‌ستور و شێوازی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی له‌ ده‌ستوره‌که‌دا ده‌ستنیشان بکردایه‌، سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ستراتیژیه‌تی گه‌لی کوردله‌ ژووره‌ تاریکه‌کاندا له‌ نێوان به‌رپرسانی پارته‌کانی کوردستان و نوێنه‌رانی ناوچه‌یی و جیهانیدا به‌رێوه‌ نه‌چوودایه‌ باری ئه‌مرۆی کورد به‌و شێوه‌یه‌ نه‌ ئه‌بوو. سه‌باره‌ت به‌سه‌ر قاڵی لایه‌نه‌کان به‌ کۆبۆنه‌وه‌ی دووای کۆبونه‌وه‌ ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پارته‌کان خۆیان و سه‌رکرده‌کان ئه‌م بابه‌تانه‌ چاره‌سه‌ری ئه‌که‌ن، پێویستی به‌و هه‌موو کۆبونه‌وه‌ و هات و چوون و راگه‌یاندن و خه‌ڵک سه‌رقاڵکردنه‌ نه‌ ئه‌بوو. دکتۆر گوڵپی ده‌شڵێت ئه‌مان هاتن په‌یوه‌ندیه‌ دوو قۆڵیه‌کانی نێوان پارته‌کانیان زیندوو کرده‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆ خۆێ په‌رله‌مانی په‌راوێز کردو له‌و رۆژه‌وه‌ په‌رله‌مان وورته‌ی لیه‌وه‌ نایه‌ت".

XS
SM
MD
LG