Accessibility links

ئێمه‌ و سیاسه‌ت: ئێران له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ڕێکه‌وتنی ناوکیدا

  • Balen Salih

زلهێزه‌کانی جیهان له‌ دانوستاندنێکی چڕ و پڕدان بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتنی کۆتایی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێراندا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوکیه‌ مشتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.

بڕیار بوو ڕۆژی 30 ی مانگی شه‌ش دوا واده‌ بێت بۆ ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ به‌ڵام هێشتا هیچ ئاماژه‌یه‌ک له‌ ئارادا نییه‌ ئایا ده‌گه‌نه‌ ڕێککه‌وتن یان نا.

ئه‌مڕۆش دووشه‌ممه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و هه‌ر شه‌ش زلهێزه‌که‌ی جیهان له‌ هه‌مان ئه‌و ڕه‌وشه‌ی پێشوویاندان له‌ ده‌مێکدا دوا هه‌وڵی خۆیان ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ڕێککه‌وتن .

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت به‌ره‌وپێشچوون هه‌ن و وتووێژه‌کانیش به‌رده‌وامن به‌ڵام ده‌شڵێت ده‌شێت وتووێژه‌کان به‌ ئاڕاسته‌ی تردا بڕۆن.

ئایا ئێران مل ده‌دات بۆ داوای کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی؟

موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت هێشتاش جیاوازیه‌کان به‌رده‌وامن به‌ڵام وا هه‌ر هه‌وڵ ده‌درێن.

سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌مریکا و به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ڕوسیا و چین هه‌روه‌ها ئه‌ڵمانیاش گه‌یشتونه‌ته‌ ڕێکه‌وتنێکی به‌رایی له‌گه‌ڵ ئێراندا له‌سه‌ر دۆسێی سزاکان، به‌ڵام هێشتاش پێویستی به‌وه‌یه‌ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ په‌سه‌ندی بکه‌ن.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌ها بڕیار بوو ڕۆژی 30 ی مانگی شه‌ش دوا واده‌ بێت به‌ڵام وتووێژه‌کان درێژکرانه‌وه‌ و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ دانراوه‌ به‌ دوا واده‌. ئێستا ئاژانسی نیمچه‌ فه‌رمی ده‌نگ و باسی "ته‌سنیم" له‌ ئێرانله‌ زاری کاربه‌ده‌ستانی ئێرانیه‌وه‌ ده‌ڵێت له‌وانه‌یه‌ کۆبوونه‌وه‌کان تا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ و پێنجشه‌ممه‌ش بخایه‌نن.

هێمن سه‌یدی

هێمن سه‌یدی

میوانی به‌رنامه‌:

هێمن سه‌یدی، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی

ئایا ئه‌گه‌ر تاران دوا ڕێککه‌وتنی مۆرکرد، متمانه‌ چییه‌ وابه‌سته‌ی به‌نده‌کانی ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ بێت؟

ئایا ڕێککه‌وتن نیگه‌رانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ گشتی و ئیسرائیل به‌ تایبه‌تی ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌؟

ئایه‌توڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی، ڕابه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران که‌ به‌ به‌هێزترین که‌سی ناو ئێران داده‌نرێت و خاوه‌نی دوا بڕیاریشه‌ له‌ ته‌واوی دۆسێکانی ئێراندا نیگه‌رانی هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌م ڕێککه‌وتنه‌، وه‌ک ئاماژه‌ی پێکراوه‌ ئایه‌توڵا خامه‌نه‌ئیڕێککه‌وتنه‌که‌ به‌ ده‌رفه‌تێک داده‌نێت بۆ وه‌ک ده‌ڵێت سیخوڕه‌کان و ئاژاوه‌ گێڕان تا به‌ناو دامه‌زراوه‌ له‌شکرییه‌کانی ئێراندا بگه‌ڕێن .

بێجگه‌ له‌ ته‌گه‌ره‌ ته‌کنیکیه‌کانی ناو ئه‌م دانوستاندنانه‌، کێشه‌یه‌کی تریش هه‌یه‌ له ئێران و له‌ ئه‌مریکاشدا.

له‌ ئه‌مریکا به‌شیکی زۆری کۆماریه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕێککه‌وتنه‌دا نین و له‌ ئێرانیش توندڕه‌وان دژی ڕێککه‌وتنن.

سه‌رۆکی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ تاران ڕایگه‌یاند ڕاپۆرتی ده‌زگاکه‌ی که‌ سه‌باره‌ت به‌ ورده‌کاریه‌کانی به‌رنامه‌ ناوکیه‌که‌ی ئێرانه‌ ده‌شێت تا‌ کۆتایی ئه‌مساڵ ئاماده‌بکرێت‌ ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران و زلهێزه‌کانی جیهان گه‌یشتنه‌ ڕێککه‌وتن.یوکییا ئامانۆ ده‌ڵێت له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاشکرا ده‌کرێت ئایا ئێران هه‌وڵی داوه‌ بۆ دروستکردنی بۆمبی ناوکی یان نا.

ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ مۆر بکات له‌ به‌رامبه‌ر به‌ چی ده‌یکات؟ ئایا هه‌ر هه‌ڵگرتنی سزاکانه‌؟

(هێمن سه‌یدی) نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی له‌ به‌رنامه‌ی (ئێمه‌ و سیاسه‌ت) دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار و سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیز ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG