Accessibility links

هونه‌ر حاجی جاسم: تاران و به‌غدا و دیمه‌شق له‌ ئاماده‌کردنی نه‌خشه ڕێگایه‌کدان بۆ کۆت و به‌ندکردنی و به‌ربه‌ست دانان له‌ به‌رده‌م تورکیادا

  • Balen Salih

هونه‌ر حاجی جاسم

هونه‌ر حاجی جاسم

گه‌وره‌ کاربه‌ده‌ستانی ئێران ، عێراق هه‌روه‌هاش سوریا به‌رده‌وام له‌ کۆبوونه‌وه‌دان و وه‌ک میدیای هه‌ر یه‌ک له‌و وڵاتانه‌ باسی ده‌کات بۆ تاووتوێکردنی هه‌نگاوه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی.

هونه‌ر حاجی جاسم، پسپۆڕی سیاسی و مامۆستای زانکۆ ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی ئه‌م سێ وڵاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ کۆمه‌ڵێک به‌رژه‌وه‌ندی و هه‌ر سێ ولاتیش قوڵایی ستراتیژی شیعه‌ پێکده‌هێنن و ده‌شلیت یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانیان یارمه‌تیدان و کۆمه‌ک کردنی وڵاتی سوریایه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ ئێستادا هاوکێشه‌کان پێچه‌وانه‌ بوونه‌ته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ له‌ شه‌ڕی دژی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیدا بمێنێته‌وه‌.

هونه‌ر حاجی جاسم ده‌ڵێت پێچه‌وانه‌ بوونه‌وه‌ی هاوکێسه‌کان وه‌های کردووه‌ هه‌ر سێ وڵات له‌ خۆ ئاماده‌کردندا بن بۆ ئه‌و ئه‌گه‌ری گۆڕانکاریانه‌ی له‌ نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ تایبه‌تیش له‌ پاش ئه‌و نزیکبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان ڕوسیا و عه‌ره‌بستانی سعودیه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، هونه‌ر حاجی جاسم ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات له‌گه‌ڵ ئه‌و نزیکبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ و ڕوسیادا به‌ڵام پێناچێت ئاڕاسته‌ی ستراتیژی مۆسکۆ له‌ ناوچه‌که‌دا بگۆڕدرێت وه‌ک ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوسیا هاوپه‌یمانێکی سه‌ره‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران و سوریاشه‌ و ته‌نانه‌تیش بۆته‌ هاوپه‌یمانی شیعه‌کانی عیراقه‌.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG