بنکه‌کانی ده‌نگدان له یۆنان ڕۆژی یه‌کشه‌ممه خرانه سه‌رپشت بۆ به‌ڕیوه‌چوونی ڕیفراندۆمێکی گرنگ له‌و وڵاته‌دا. به‌ڵام هێشتا ڕوون نییه ئایه یۆنانییه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر ده‌ستگرتنه‌وه‌ی زیاتر له خه‌رجییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزی ئه‌وروپا وه‌ربگرن یان داواکارییه‌کانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی وه‌ده‌رهێنانیان له هه‌رێمی یۆرۆ.
ڕاپر‌سه‌کان که ئه‌مڕۆ له بنکه‌کانی ده‌نگدان وه‌رگیراوه، نیشان ده‌دات ڕاوبۆچوونه‌کان جیاوازن و هێشتا ناتوانرێت بزانرێت ده‌نگدانه‌که به چ لایه‌کدا ده‌شکێته‌وه.
ئه‌له‌کسیس تسیپراس سه‌رۆک وه‌زیری وڵاته‌که داوای له ده‌نگده‌ران کردووه ئه‌و مه‌رجانه ڕه‌تبکه‌نه‌وه که یه‌کێتی ئه‌وروپا داوای ده‌کات و بریتین له زیادکردنی باج و که‌مکردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌رجییه‌کان.
گوتوشیه‌تی هیچ که‌سێک ناتوانێت خواستی گه‌ل پشتگۆی بخات که مافی بڕیاردانیان له‌سه‌ر دوواڕۆژی خۆیان هه‌یه. ناوبراو ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ئه‌م قسه‌یه‌ی کرد پاش ئه‌وه‌ی ده‌نگی خۆی دا.