Accessibility links

حه‌سه‌ن جومعه‌: له‌ ژێر هه‌ژموونی ئێراندا شیعه‌ له‌ عێراق خه‌ریکی جێبه‌جێکردنی به‌ندی 140 ی ده‌ستوره

  • Balen Salih

حه‌سه‌ن جومعه‌

حه‌سه‌ن جومعه‌

به‌ڕای زۆرێک له‌ چاودێران ئه‌م ناکۆکیانه‌ی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کاریگه‌ریه‌کی نه‌رێنی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ جێناکۆکه‌کان.

حه‌سه‌ن جومعه‌، نوسه‌ر و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی هاوڕایه‌ و ده‌ڵێت بێگومان مه‌ترسیه‌کی زۆریشی خستۆته‌ سه‌ر ناوچه‌ دابڕێندتاوه‌کان و به‌ تایبه‌تیش بۆ سه‌ر که‌رکوک وه‌ک ده‌ڵێت ڕاسته‌ ئێستا به‌شێکی زۆری ئه‌م ناوچانه‌ له‌ژێر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستاندایه‌ و هیچ په‌یوه‌ندیه‌ک نه‌ماوه‌ له‌گه‌ڵ حکومه‌تی نێوه‌ندی و لایه‌نه‌کانی تردا به‌ڵام هێشتا له‌ رووی یاسایی و سیاسیشه‌وه‌ هیچ بۆ ئه‌م ناوچانه‌ نه‌کراوه‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، به‌ڕێز جومعه‌ ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئێستا مه‌ترسیه‌کی تر ڕووبه‌ڕووی که‌رکوک بۆته‌وه وه‌ک ده‌ڵێت ‌شیعه‌کان وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کی ئێرانی سه‌یری پرسی که‌رکوک ده‌کات و ئه‌مه‌ش وه‌ها ده‌کات مه‌ترسیه‌کان بۆ سه‌ر ئاینده‌ی که‌رکوک زیاتر قوڵ ببنه‌وه‌ کاتێک که‌رکوک وه‌ک شوێنه‌کانی تری عێراق ده‌بێته‌ جێگه‌یه‌ک بۆ ململانێکانی شیعه و ده‌شڵێت ئێستا که‌ شیعه‌کان هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌کانی سوننه‌ ئه‌رکه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌یان پاراستنی سوننه‌کان نییه‌ به‌ڵکو به‌ شوێن باڵاده‌ستی خۆیانه‌وه‌ن.

زانیاری زیاتر له‌ ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه‌:

XS
SM
MD
LG