Accessibility links

ئیجلال قه‌وامی: پاش 9 ساڵ زیندانی هیچ ئاڵۆگۆرێک به‌سه‌ر په‌روه‌نده‌که‌ی ئاغای که‌بودوه‌ندا نه‌هاتووه‌

  • Jani Diylan

ئیجلال قه‌وامی

ئیجلال قه‌وامی

9 ساڵ به‌سه‌ر ده‌ستگیر کردن و زیندانی کردنی مه‌حه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان و سه‌رنووسه‌ر رۆژنامه‌ی په‌یامی مه‌ردوم تێده‌په‌رێ. که‌بودوه‌ند هه‌ر له‌ مانگی 6 ساڵی 2007 وه‌ له‌ زینداندایه‌.

Mohammed Seddigh Kaboudvand .

Mohammed Seddigh Kaboudvand .

​ئیجلال قه‌وامی وته‌ بێژی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت"به‌ داخه‌وه‌ هیچ ئاڵۆگۆرێک له‌ په‌روه‌نده‌ی ئاغای که‌بودوه‌ندا نه‌دراوه‌، هه‌ر ئه‌و حوکمه‌ ناعادیلانه‌ی، نه‌ یاسایه‌ی ده‌ ساڵ و نێوه‌ی زیندانه‌ به‌سه‌ر ئاغا که‌بودوه‌ندا هه‌یه‌ و دوو ساڵ نێۆ ماوه‌ ئازاد بێت. کاک ئیجلال هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و به‌ڕه‌سیه‌، ئه‌و لێکۆڵینه‌وه و به‌ دوواچوونه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن پارێزه‌ران و بنه‌ماله‌که‌ی و دۆستانی که‌بودوه‌ند کراوه‌ هه‌ر به‌ پێی یاسای زیندانه‌کانی ئێران ده‌باوایه‌ ئێستاکه‌ ئازاد بوایه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ پێی یاساکه‌ هه‌ر زیندانیه‌ک چوار – پێنج ساڵ له‌ زیندانیه‌که‌ی به‌سه‌ر ببات ده‌بێت ئازاد بکرێت به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ ئاغای که‌بودوه‌ند له‌و مافه‌ش‌ بێبه‌ش کراوه، که‌ ئه‌مه‌ مافی سه‌ره‌تایی ئاغای که‌بودوه‌نده‌ وه‌کو زیندانیه‌کی سیاسی له‌ ئێراندا‌. کاک ئیجلال ده‌شڵێت به‌ داخه‌وه‌ هیچ ده‌نگ و باسێک له‌ باره‌ی زیندانیانی تری کورده‌وه‌ نییه‌، ئه‌وه‌یه‌ هه‌ل و مه‌رجی زیندان جۆرێکه‌ ئه‌و زیندانیانه‌ به‌ هێوای ئه‌وه‌ن ساتێک زووتر وه‌ یاخود کاتێکی زووتر ئازاد بکرێن".

XS
SM
MD
LG