Accessibility links

ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک جێبه‌جێکردنی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێڕاق ڕه‌تده‌کاته‌وه‌


ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک جێبه‌جێکردنی بڕیارێکی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ڕه‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ به‌ پێی ئه‌و بڕیاره‌ ئاواره‌ عه‌ره‌بکان ده‌توانن تۆماری باری شارستانیان بگۆڕن بۆ ئه‌و شاره‌ی که‌ ئێستا لێی ده‌ژێن.

ئازاد جه‌باری سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند " که‌رکوک زیاتر له‌ 500 هه‌زار ئاوره‌ی عه‌ره‌ب و هه‌رێمی کوردستانیش زیاتر له‌ 1 ملیۆن ئاواره‌ی تێدیه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ جێبه‌جێکردنی ئه‌و نوسراوه‌ ڕه‌تده‌که‌ینه‌وه‌ و ڕێگه‌ ناده‌ین تۆماری باری شارستانی ئاواره‌ ب که‌رکوک بگۆڕدرێت".

سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک له‌و بڕوایه‌دایه‌ بڕیاره‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراقی ئامانجی سیاسی له‌ پشته‌وه‌یه‌ و ده‌یانه‌وێت ئاواره‌ عه‌ره‌به‌کان به‌ یه‌کجاری له‌ که‌رکوک و هه‌رێمی کوردستان نیشته‌جێ بکه‌ن.

ده‌قی ڕاپۆرته‌که‌ی په‌یامنێرمان دڵشاد ئه‌نوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌.

XS
SM
MD
LG