ڕۆژی شه‌ممه ئه‌مه‌ریکاییه‌کان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به کۆبونه‌وه، سه‌یران،یاریه ئاگرینه‌کان و کۆنسێرته‌کان یادی 239 هه‌مین ساڵی سه‌ربه‌خۆی وڵاته‌که‌یان له به‌ریتانیا به‌رز ڕاده‌گرن.
له وتاری هه‌فتانه‌یدا سه‌رۆک ئۆباما پیرۆزبایی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی له هه‌ومو ئه‌مه‌ریکاییه‌کان کرد. ڕۆژی 4 ی مانگی 7 هه‌روه‌ها جه‌ژنی له‌دایک بوونی مه‌لیای کچه گه‌وره‌ی سه‌رۆک ئۆباماشه که ده‌بێت به 17 ساڵ.
بنه‌ماڵه‌که‌ی ئۆباما ئه‌مڕۆ له کۆشکی سپی میوانداری سه‌دان ئه‌ندامی له‌شکری و خێزانه‌کانیان ده‌که‌ن.
له واشنتۆن و ده‌وروبه‌ری چه‌ندین ڕێوڕه‌سم به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مه‌ریکاوه به‌ڕێوه ده‌چێت. باری ئاسایش له پایته‌خت توند کراوه له کاتێکدا گه‌شتیارێکی زۆر بۆ ئه‌م شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه ڕوویان له واشنتۆن کردووه.