Accessibility links

داعشی میسر بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشێـکی موشەکی بۆ سەر ئیسرائیل ڕادەگەیەنێت

  • VOA News

گروپی داعش میسر کە خۆیان بە ویلایەتی سینا ناودێردەکەن، بەرپـرسیارێتی خۆیان لەو هێرشە موشەکیـیەی پاش نێوەڕۆی هەینی ڕاگەیاند، ئەوەی کرایە سەر باشوری ئیسرائیل.

گروپەکە لە ڕاگەیاندنێـکیدا لەسەر تویتەر نووسیویەتی 3 موشەکی جۆری گرادی گرتووەتە شوێنی" جووەکان لە خاکی داگیرکراوی فەلەستین."

پـێشتر لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند لە نیمچە دورگەی سینای میسرەوە 2 موشەک گیراونەتە باشوری ئیسرائیلەوە و هیچ زیانێکیان لێ نەکەوتووەتەوە.

محەمەد سەمیر گوتەبێژی لەشکری میسریش لەم بارەیەوە گوتی ئەوان وەکو لەشکری میسر هیچ موشەکێـکیان بۆ ئیسرائیل هەڵنەداوە.

پاش ڕووداوەکە ئیسرائیل ڕێوشوێنی توندی لەشکری لە ناوچەکە گرتووەتەبەر. هەروەها داوایان لە دانیشتوانی باشوری ئیسرائیل کردووە وریا بن.

XS
SM
MD
LG