Accessibility links

چەند سەرۆک عەشیرەتێكى حەویجە نێوانگیرى لە نێوان داعش و كەسوكارى پێشمەرگە دیلەكان دەكەن


چەند سەرۆک عەشیرەتێكى عەرەبى سونەى دانیشتووى قەزاى حەویجە لە هەوڵدان بۆ ئازادكردنى پێشمەرگە دیلكراوەكانى لاى داعش و بڕیارە هەفتەى داهاتوو ئەو سەرۆک عەشیرەتانە لە بارەى داواكاریەكانى داعشەوە قسە لەگەڵ كەسوكارى پێشمەرگەكاندا بكەن.

تاریق ڕەفیق باوكى ئاسۆ كە یەكێكە لە پێشمەرگە دیلكراوەكانى لاى داعش ، بە دەنگى ئەمەریكاى ڕاگەیاند"سەرۆک عەشیرەتە عەرەبەكان داواى ئازادكردنى پێنج دیلى داعش دەكەن لە بەرامبەر ئازادكردنى هەر پێشمەرگەیەكدا."

پێشتر چەند پێشمەرگەیەک لە پێشمەرگە دیلكراوەكان لە ڕێگەى تەلەفۆنەوە قسەیان لەگەڵ كەسوكاریاندا كرد و داوایانكردبوو فشار بخرێتە سەر وەزارەتى پێشمەرگە بۆ ئەوەى داواكاریەكانى داعش جێبەجێ‌ بكات هەتا ئەوان ئازاد بكرێن.

تاریق ڕەفیق ئاماژەى بەوەكرد كاتێک كوڕەكەى بە تەلەفۆن قسەى لەگەڵ كردووە ، چەكدارێكى كوردى داعش لە تەنیشتى بووە و داواكاریەكانى پێ وتووە هەتا بە ئەوانى بگەیەنێت، وتى"چووینە لاى وەزارەتى پێشمەرگە و ئەوان بە ئێمەیان وت لەسەر خەتن بۆ ئازادكردنى پێشمەرگەكان."

پێشتریش چەند سەرۆک عەشیرەتێكى ترى عەرەب نێوانگیریان لە نێوان پێشمەرگە و داعشدا كرد بۆ ئازادكردنى پێشمەرگە دیلكراوەكان، بەڵام لە هەوڵەكانیاندا سەركەوتوو نەبوون.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:08 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG