Accessibility links

له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا: سازان لای لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان

  • Balen Salih

قه‌یرانه‌کانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕۆژ به‌ ڕۆژ قوڵتر ده‌بنه‌وه‌ و ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی خه‌ڵکی هه‌رێمه‌ کێشه‌ و ئاڵۆزیه‌ سیاسیه‌کانی نێوان لایه‌نه‌کانه‌.

سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی کێشه‌کانی ئه‌م لایه‌نه‌ سیاسیانه‌ی هه‌رێم وه‌ک زۆرێک له‌ چاودێر جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه، نه‌بوونی یان که‌میی متمانه‌یه‌ به‌ یه‌کتر.

ئه‌گه‌ر وایه‌ که‌واته‌ کێشه‌کان چۆن چاره‌سه‌ریه‌کی یه‌کلا که‌ره‌وه‌یان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه‌؟ به‌ کێشه‌ی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و هه‌موارکردنه‌وه‌ی ده‌ستوریشه‌وه‌؟

پرسی سازان له‌ عێراق به‌ گشتی و له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ تایبه‌تی ئاماده‌ییه‌کی زۆری هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو سازانانه‌ی که‌ کراون له‌سه‌ر ئه‌و دۆسێیانه‌ی وه‌ک ده‌گوترێت ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانییان هه‌ن، وه‌لێ کێشه‌کان هه‌ر له‌ جێی خۆیان ماون و ده‌شێت ئاڵۆزتر بووبن به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هێورتر نه‌بوونه‌ته‌وه‌.

میوانی به‌رنامه‌:

عارف قوربانی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان

له‌م هه‌رێمه‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا هیچ یه‌کێک له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان زۆرینه‌یه‌کی ساده‌ نین وه‌ ناشتوانن به‌ ته‌نها ببنه‌ خاوه‌نی بڕیاری کۆتایی، له‌ هه‌موو باره‌کاندا پێویستیان به‌ ده‌نگی یه‌کتره‌ له‌ په‌رله‌ماندا، هه‌ر بۆیه‌ هه‌ر لایه‌نێک پره‌نسیپی زۆرترایه‌تی به‌کارهێنا له‌ په‌رله‌ماندا ئه‌وا ناگاته‌ هیچ ئه‌نجامێک ته‌نها مه‌گه‌ر بتوانێت به‌ ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تردا بگاته‌ زۆرینه‌ی ساده‌، ده‌نا هیچ یه‌کێک له‌م لایه‌نانه‌ی له‌ ناو په‌رله‌ماندان به‌ ته‌نیا ناتوانن ڕای خۆیان بسه‌پێنن.

یه‌کێک له‌ پرسیاره‌ سه‌رکیه‌کان ئه‌وه‌یه‌ بۆچی پێویسته‌ هه‌میشه‌ له‌ بری چاره‌سه‌ریه‌کی ڕاسته‌قینه‌ ده‌بێت بیر له‌ سازان بکرێته‌وه‌؟

ئایا سازان ده‌توانێت ته‌واوی ئه‌م قه‌یرانانه‌ بڕه‌وێنێته‌وه‌؟ ئه‌ی تا ئێستا هه‌موو شته‌کانی ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ سازان نه‌بوون‌، که‌چی کێشه‌کان و ناکۆکیه‌کان هه‌ر له‌ جێی خۆیاندان؟

ئایا ده‌کرێت له‌م ڕه‌وشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا لایه‌نه‌کان بگه‌نه‌ ڕێکه‌وتنێک له‌ پێناو ئاینده‌دا نه‌ک له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیدا؟

پێناسه‌ کردنی سازان، پێناسه‌یه‌کی گشتییه‌ یان هه‌ر لایه‌نه‌ جیاواز له‌وی تر پێناسه‌ی ده‌کات؟

مه‌ترسیه‌کانی ئه‌م سازانه‌ چین؟ ئه‌ی ده‌بێت باشیه‌کانی چی بن؟

(عارف قوربانی) نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌ به‌رنامه‌ی (له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا) وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ و پرسیار سه‌رنجه‌کانی ئێوه‌ی ئازیزیش ده‌داته‌وه‌:

XS
SM
MD
LG